لاریجانی: ئەمریکا دیپلۆماسییەکی نەزانانەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گرتۆتەبەر
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە تویتی پڕ هەڕەشە و گوڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەمریکا تووشی بشێوی و دڕندەیەک لە پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانیدا بووە و دیپلۆماسییەکی گەمژانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەگرێتە بەر.
ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە قسەکانی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کە جەختی کردبوو "ئەمریکا نابێ کایە بە کلکی شێر بکات" لە لایەپەڕی تویتەرەکەتیدا بانگەشەی کرد؛ بێتوو جارێکی دیکە ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا بکاتەوە، بەرەوڕووی دواهاتی وا نالەبار دەبێتەوە کە لە مێژوودا کەم وێنەیە."
ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە وتاردانکی لێبڕاوانە دا ڕوو لە ئەمریکاییەکان و لە وەڵام بە وەی کە وتوویانە ناهێڵین نەوتی ئێران هەناردە بکرێ وتی؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ ئەوە بزانێ کە ئێران گەرەنتیی ئاسایشی ئاوەڕێی ناوچەکەی لە درێژایی مێژوودا کردووە و نابێ کایە بە کلی شێر بکەن، چوونکە وەڵامەکەی ئێران پەژیوانیان دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەلی لاریجانی" لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆ (سێشەممە)ی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: قسە قۆڕەکانی ترەمپ ئەوەی ناهێنێتەوە تەنانەت وەڵامیشی بدینەوە.
لاریجانی وتیشی: ترەمپ کەسێکە کە لە هەموو جیهاندا بە گەندەڵی و بێ ئەخلاقیبەناوبانگە.