ترەمپ: ئامادەین بۆ گەیشتنە تەبایی لەگەڵ ئێران
دۆاناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوو رۆژ پاش هەڕەشە و گوڕەشە تویتەرییەکانی دژ بە ئێران ، ئامادەیی دەربڕی بۆ گەیشتن بەو شتەی بە ڕێککەوتنی ڕاستینە لەگەڵ تاران ناوی هێنا.
ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە وتاردانێکی لێبڕاوانە دا ڕوو لە ئەمریکاییەکان و لە وەڵام بە وەی کە وتوویانە ناهێڵین نەوتی ئێران هەناردە بکرێ وتی؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ ئەوە بزانێ کە ئێران گەرەنتیی ئاسایشی ئاوەڕێی ناوچەکەی لە درێژایی مێژوودا کردووە و نابێ کایە بە کلی شێر بکەن، چوونکە وەڵامەکەی ئێران پەژیوانیان دەکاتەوە.
ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە قسەکانی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەپەڕی تویتەرەکەتیدا هەڕەشەی کرد؛ بێتوو جارێکی دیکە ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا بکاتەوە، بەرەوڕووی دواهاتی وا نالەبار دەبێتەوە کە لە مێژوودا کەم وێنەیە کەوایە هەرگیزاوهەرگیز جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا نەکەن.".
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە وتاردانیدا لە کۆڕی کۆنەسەربازانی ئەمریکایی لە شاری کانزاس وتی: ئامادەین بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران بگەینە تەبایی و ڕێککەوتنێکی ڕاستینە.
ترەمپ دیسان ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە کارەسات وەسف کرد و بانگەشەی کرد کە ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی یەکلایەنە و تۆقێنەری ئێران بردۆتەوە دەرەوە.
ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی دۆناڵد ترەمپ هەڵوێست و کردەوە دژە ئێرانییەکانی خۆی تەواو پەرە پێداوە.
ترەمپ بە ڕاگەیاندنی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ٨ی مانگی مەیی ٢٠١٨ و هەڕەشە لەمەڕداسەپاندنی توندترین بایکۆت دژ بە ئێران کە هەڵبەت بەرەوڕووی نەیارەتیی جیهانی بۆتەوە، بە کردەوە شەڕێکی گەورەی ئابووریی دژ بە ئێران دەست پێ کردووە.
.