ته‌مووز 30, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا ئامولیی لاریجانی:  ترەمپ کەسێکی خەیاڵاوی بەڕەفتارێکی بێ ئاوەزمەندانەیە

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بەئاماژە بە لێدوانی سووکانەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی دژ بەئێران، وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کەسێکی خەیاڵاوی بەرەفتارێکی بێ ئاوەزانەیە کە بەردەوام هەڕەشە لە کەسانی دیکە دەکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٢٣ی ژوولای٢٠١٨ لە کاردانەوە بە وشدارییەکانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە ئەمریکییەکان وتبووی" کاتە بە کلکی شێر نەکەن" لەسەر پەیجەکەی خۆی لە توئیتەردا نووسی: قەت هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن چونکە باجەکەی دەدەنەوە.

ئایەتوڵڵا سادق ئامولیی لاریجانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆڕی بەرپرسانی باڵای دادەوانی، بەئاماژە بەوەی کە لێدوانە دژە ئێرانیەکانی بەرپرسانی ئەمریکی سەرچاوەگرتوو لە سستی وداماویی ئەوانە، وتی: ئەمریکا خۆی بەدۆڕاوی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژاوای ئاسیاو ئەو خەرج و بەرجەی بۆ بردنەپێشی ئامانجەکانی لەو ناوچەدا کردبووی، دەبینێ بۆیە بەشێوەی سووکانە دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدوێ.

ئایەتوڵڵا ئامولیی لاریجانی بەئاماژە بەوەی کە دۆزی ئاسایشی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لەبەراوەرد لەگەڵ چەند ساڵی ڕابردوو زۆر خرابتر بووە، وتی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزتر لەهەرکاتێکی دیکە لەپشت سنوورەکانی ئیسرائیل ئامادەیە.

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا بەتێپەڕین بەسەر گشت هێڵە سوورە ئەخلاقی و سیاسییەکان، لەهەوڵی دواخستنی گەلی ئێرانە، وتی: ئەمریکییەکان ناسیاریان لەبارەی خەڵکی ئێران نییەو بەوەها کردەگەلێک ناتوانن کۆماری ئیسلامیی ئێران بەچۆکدابێنن.

سەرپەیڤ