ترامپ : ئامادەی وتووێژ لەگەڵ ئێرانین
هاوکات لەگەڵ تەشەنای هەڕەشە و ڕادەربڕینەکانی دۆژمنکارانەی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی ئێران ، ناوبراو لە ئامادەیی بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، دۆناڵد ترامپ ئەم مەسەلەیەی پاش نێوە ڕۆی دوشەممە بە کاتی خۆجێیی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ جوزپە کونتە سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە کۆشکی سپی هێنایە ئاراوە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئامادەم بە بێ هیچ پێش مەرجێک لەگەڵ هەرکام لە بەرپرسانی ئێران چاوپێکەوتن بکەم. سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژەدان بەدیدارو چاوپێکەوتنەکانی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ ڕێبەری کوریای باکوورو سەرۆک کۆماری ڕوسیا وتی: لەم دیدارانە لەبارەی مەسەلە گرینگەکان لەوان ئەمنیەت وئابووری ڕاوێژکاریمان کردووە. ترامپ بە پشتیوانی لە وازهێنانی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام وتی: بەم حاڵەوە ئەگەر ڕێبەرانی ئێران بیانهەوێ دیداربکەن- هیچ پێش مەرجێکم نیە وهەرکات بیانهەوێ لەگەڵیان دیدار وچاوپێکەوتن دەکەم ولەبارەی مەسەلە جۆربەجۆرەکان وتووێژ دەکەم. فریوکاریی سەرۆک کۆماری ئەمریکالەمەڕ ئامادەیی وتووێژ لەگەڵ ئێران لەمەڕ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان لە حاڵیکدایە کە ترامپ هەشتەمی مای بە دوپات کردنەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکانی لەدژی ئێران ، چوونەدەری واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی ڕاگەیاند . بەم حاڵەوە ئەم کردەوەیەی ترامپ لەگەڵ مەحکومیەتی بەربڵاوی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی ڕووبەڕوو بویەوە، بە جۆرێک کە بەریتانیا ، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئاڵمان ویەکیەتی ئوروپا وەکوو لایەنەکانی بەرجام پیداگریان کردووە کە لەم ڕیککەوتنە نێودەوڵەتیە پشتیوانی دەکەن.