ئێران بەردەوامیی تاوانکارییەکانی سعودی لە یەمەنی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : بەردەوامیی تاوانکارییەکانی دەستدرێژکارانی سعودی و بێ دەنگە لێکردنی کومەڵگەی جیهانی، ڕەوشی خەڵکی یەمەنی نالەبارتر کردووە کە ئیارە ئەمەش جێگای نیگەرانییە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی ڕۆژی هەینی وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر نەخۆشخانە و بازاڕ لە بەندەری حودەیدەی یەمەن کەبووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان ژن، پیا و و منداڵی سیڤیل و بێ تاوان، ئەم دڕندەکارییەی بە دووپات کەرەوە و درێژەی ڕەگەز کوژی و تاوانکاریی دڕندانەی عەرەبستانی سعودی و هاوپەیمانانی لە یەمەن، زانی .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : لە خاک و خوێن گەوزێندران و تۆڵەسەندنەوە لە گەل و پەلامارکردنەسەر ئامانجی ناسەربازی وەک نەخۆشخانەکان، ماڵ و شوێنەکانی گشتیی بۆ قەرەبووکردنەوەی ناکامی و شکستەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە مەیدانی شەڕ، شتێک جگە لە تاوانکاری جەنگی نییە .
قاسمی وتیشی : بوردومانی هەموو ڕۆژەی ئامانجی ناسەربازی و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و بێ دەرەتانی یەمەن لەلایەن عەرەبستان و ئیمارات نابێ لە بیروڕای گشتیی وڵاتانی ناوچە، جیهان و لە ئاستی نێودەوڵەتی ببێتە هۆی ئاسایی بوونی تاوانکاری دەستدرێژکاران و کەمتەرخەمی بەرامبەر ڕەوشی قەیرانی و نالەباری ئەم وڵاتە .
هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی ئێوارەی پێنج شەممە لە درێژەی پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان، نەخۆشخانەی سەورە و بازاڕی ماسی فڕۆشەکانی شاری حودەیدەی لە ڕۆژاوای یەمەن بوردومان کرد لەم تاوانکارییەدا لانیکەم 52 شارومەندی یەمەنی کوژران و زۆرتر لە سەد کەسیش بریندار بوون .