هاوێژرانی موشەکی زلزالی یەک بۆسەر بنکە وپێگەی سەربازانی سەعودی لە جیزان
سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن موشەکیکی زلزالی یەکیان بەرەو بنکە وپیگەی سەربازانی سەعودی لە جیزانی عەرەبستان هاویشت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئەلمەسیرە ، بەگیڕانەوە لە سەرچاوەی سەربازی یەمەن، ئەم موشەکە بەرەو ناوەندی مەشعەل لە جیزانی عەرەبستان تەقێندراوە. ڕۆژی ڕابردوو هەینی یش یەکەی موشەکی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن، موشەکیکی بالستیکیان بەرەو بنکەی سەربازی سەعودیەکان لە زەهران لە پاڕیزگەی عەسیر لە باشووری عەرەبستانیان دایە بەر هێرش. لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی ڕایگەیاند : هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن نەفەر هەڵگریکی ئیماراتیان لە بەرەی " ئەلوازعیە" لە " تەعیز" لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن بە موشەکی ڕێنوینی کراو دایە بەر هیرش وهەموو سەرنشینەکانیان کوشتن. یەکەی توپخانەیی هێزە یەمەنیەکانیش بنکەی سەربازانی سەعودیان لە ڕٶژهەڵاتی جەحفان لە بەرەی جیزان دایە بەر هیرش. عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی بەپێی پەلامارە بەربلاوەکان وگەمارۆی هەمە لایەنەی یەمەن، هەتا ئێستاکە بەهیچکام لە مەبەست وئامانجەکانیان لەم وڵاتە نەگەیشتوون.