کاربەدەستی ئەمنیەتی پێشووی ئەمریکا :چوونەدەری ترامپ لە بەرجام نابەرپرسانە بوو
جێگری پێشووی ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپیی ، کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چوونەدەرلە بەرنامەی کۆ هەنگاوی هاوبەش بەرجامی بە نابەر پرسانە زانی.
" فرانک فن هیپل" جێگری پێشووی ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپیی ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مێهر وتی کردەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ، بە گشتیی نابەرپرسانەیە. هیپل وتی بە هۆی زۆرێک لە کردەوە ڕۆخێنەرەکان کە دەوڵەتی ترامپ ئەنجامی داوە، نەیارەتی سیاسی بەربڵاو لەدژی ئەنجامی گرتووە. ئەم کاربەدەستە ئەمنیەتیە پێشووەی کۆشکی سپی وتی: یەکەم ئاکامی ئەم نەیارەتیانە لەگەڵ ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی کۆنگرەی ئەمریکا لە نوامبەری ٢٠١٨ ڕوو دەدات. ترامپ هەشتی مای ٢٠١٨ ، چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی ڕاگەیاند ولە حەوتی ئۆت یەکەمین قۆناخی ئەم بایکۆتانەی جێ بەجێ کرد. ئەم کردەوەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی جیهانی بە تایبەت لایەنەکانی مۆرکەری بەرجام ڕووبەڕوو بووەتەوە. بەریتانیا ، فەرانسە، چین ،ڕوسیا ، ئاڵمانیا ویەکیەتی ئوروپا ڕایانگەیاندووە کە پێبەندن بە بەرجام وپشتیوانی ل دەکەن.