ئاب 20, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • قاسمی: کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ ئێران، بەپێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: پێکهێنانی "گرووپی کاریی هەنگاونانی ئێران" لەلایەن ئەمریکاوە لەئاراستەی سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتەو لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەپێی ڕاپۆری پەیامنێری بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لەبارەی پێکهێنانی "گرووپی کاریی هەنگاونانی ئێران" لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ڕەفتارو کرداری ئەو وڵاتە لەدژ هەموو یاساوڕێسا ناسراوە نێودەوڵەتییەکانەو ئەو چەشنە کردانە، بێ ئاکام دەمێنێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەوڵی ئوروپاییەکان بۆ خرانەڕووی هەگبەی ئابووری و ئامادەبوونی کۆمپانیا ئوروپاییەکان لە ئێران، وتی: هەڵوێستە سیاسییەکانی یەکێتی ئوروپا زۆر ڕوون و ئاشکرایە، هەم لەبارەی یەکێتی ئوروپاو هەم ڕووسیاو چین وەک دوو ئەندامی دیکەی لایەنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەری ئەمریکا، هاوکارییە ئابوورییەکانی بەناو "پاکێجی ئابووری" پێشکەوتنیان بووە.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەهەمان کاتدا بەئاماژە بەوەی کە ڕەزایەتی بەتەواوەتی نییە لە خێرایی ڕەوتی کارەکە ، پێی داگرت: وڵاتانی ئوروپایی شێلگیرانەتر و خێراتر لەوبارەوە هەوڵەکانیان بەردەوام بکەن.

قاسمی لەوەڵامدانەوە بەپرسیاری پەیامنێری دەرەوەسنووری لەبارەی لێدوانەکانی ئانگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان لەمەڕ هۆگریی وڵاتەکەی لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و نیگەرانیی هاوکاتی ئەو وڵاتە لە گەشەی سیستەمی مووشەکیی ئێران، وتی: سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان ڕوانگەی خۆی ڕاگەیاندووەو وڵاتانی وتووێژکار لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاگاداری جیابوونی پرسی بەرنامەی مووشەکی و ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوون و هەن.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتی: سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان و ڕاوێژکارەکانی دەبێ ئاگادار بن کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەرنامەی مووشەکیی ئێران ، دووپرس و بابەتی لێک جیان و هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکترەوە نییە، بەرنامەی مووشەکیی ئێران دانوستان هەڵناگرێ.

قاسمی ، لەبارەی لێدوانی محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەمەڕ ئامادەنەبوونی ئوروپاییەکان بۆ دانی باج لەهەمبەر هاریکاری لەگەڵ ئێران و ئەوەی کە تاران تا چ کات چاوەڕوانی ئامادەیی ئوروپییەکان دەمێنێتەوە، وتی: چاوەڕوانی ئێران ئەوەبوو کە ئوروپاییەکان خێراتر پێشنیارە پراکتیکییەکانیان بێننە ئاراوە کە لەبەر چەند هۆیەک و لەوان، ئاڵۆزیی هەوڵە ئابوورییەکان و زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا کارەکە بەسستی دەچێتە پێش.

قاسمی لەبارەی سەنەدی تۆکمەی هاوکاریی نێوان ئێران وئەفغانستان و ڕەوتی پێوشوێن گرتنیشی وتی: لێژنە پێنج لایەنییەکان گەیشتوونەتە ئەنجامی پێویست و لێژنەکان بۆ ڕێک وپێک کردنی سەنەد، بەشداری دانوستانی جیددی دەبن. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ئێران و ئێراق وتی: پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لەبارودۆخێکی شیاودایەو بە پێکهاتنی حکومەتی نوێ لە ئێراق هاوکارییەکان خێراتر پێوشوێن دەگیردرێن.

سەرپەیڤ