وەبەر پەلامار کەوتنی فڕۆکەخانەی دوبەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «صماد ۳»ی یەمەن
یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەخانەی دوبەی ئیماراتی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «صماد ۳» دایە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە ئەلمەسیرە؛ "عەزیز ڕاشد" جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ سپۆتنیک وتی: ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەمڕۆ (دووشەممە) لە ئیمارات و بە تایبەت فڕۆکەخانەی دوبەی، بە مانای وشدارێکی دیکەیە پاش ئەو پەلامارەی کرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان.
سوپای یەمەن مانگی ژوەن توانیبووی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دووربڕی خۆی، پاڵاوتگەی کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان بداتە بەر پەلامار کە ئەو پاڵاوتگەیە بە پێی دان پێدانانی سەعوودییەکان ئاوری تێبەر بوو.
"عەزیز ڕاشد" بە وشداری دان بە دەسدرێژکارانی سەعوودی وتیشی: بە درێژە پێفرانی شەڕ لە یەمەن، توانای بالستیک و سیستەمی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن پەرە دەستێنێ و هێزە یەمەنییەکان دەگەنە ئامانجی ئابووری و سەربازیی خۆیان.
سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای یەمەن ڕۆژی ڕابردوو (یەکشەممە)ـیش شوێنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای "بەیزا" هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی یەمەن دایە بەر پەلامار.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.