قاسمی : هەندێ کەس بەنیازی کارتێکەری بەسەر پێوەندیی ئێران و فەرەنسەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : لە هیچ سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو لە دەوڵەتی فەرەنسا ، هەواڵی بەرتەسک کرانی سەفەری دیپلۆماتەکان فەرەنسی بۆ ئێرانمان، وەرنەگرتووە .
بەهرام قاسمی ، ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە ئیدیعا باسکراو سەبارەت بە وەی کە دەوڵەتی فەرنسا سەفەری ناپێویستی دیپلوماتەکانی بۆ ئێران بەرتەسک کردوەتەوە ، وتی : لە هیچ سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی دەوڵەتی سوریا وەها هەواڵێکمان نەبیستووە و بەڕاستیش پێویستی و هۆکارێک بۆ دەرکرانی وەها بڕیارێک لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ئارادا نییە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : پێوەندیی ئێران و ئەورووپا بە تایبەتی ئێران و فەرەنسا ڕق لەدڵانێکی هەیە کە هەندێ جار لە کردەوەگەلێکی نەرێنی دا هەوڵ دەدەن کاریگەری نالەباریان هەبێت لەسەر ئەم پێوەندیانە و دەبێ هەمووکات لەبەرامبەر ئەم چەشنە کردەوانە وشیار بین .
قاسمی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی سەفەرەکانی دیپلوماتیک لەڕیزی ئەستۆگرییەکانی دەوڵەتە وتیشی : ئەم ئیدیعا باسکراوانە لە هەندێ میدیا و لەم سەردەمەدا جێگەی بیرکردنەوەیە .
هەندێ میدیای بیانی ڕۆژی ڕابردوو ئیدیعایان کرد کاربەدەستانی فەرەنسی بە دیپلوماتەکان و کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیان وتوویە : تاکاتێک کە خۆیان ڕابگەیەنێن هەموو سەفەری ناپێویستی خۆیان بۆ ئێران ڕابگرن.