کاردانەوەی زەریف لە ھەمبەر ھەڕەشەی ناڤۆکیی ناتانیاھۆ دژی ئێران
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھەڕەشەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بابەتێکی واوەتر لە بێ چاووڕوویی زانی.
موحەممەد جەواد زەریف شەوی پێنج شەممە لە توییتێڕەکەی دا بە ھێنانە ئاراسی ئەم بابەتەی کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتبووی، سوپای ئیسرائیل بەھەموو توانایەکەوە دامەزراوەی ناڤۆکیی ئێران دەکاتە ئامانج، نووسی: ئێران وەکو وڵاتێک کە ھەڵگری چەکی ناڤۆکی نییە، لە لایەن شەڕخوازێکەوە کە خاوەنی دامەزراوەی چێکەری چەکی ناڤۆکییە، ھەڕەشەی لەنێوبردنی ناڤۆکیی لێ دەکرێت، لە دنیای پڕکێشی دا ئەمە واوەتر لە بێ چاووڕووییە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە ھەل و مەرجێکدا ھەڕەشەی پەلاماردانی ئێران دەکات کە سوپای ئەم ڕژێمە لە بەرامبەر بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبناندا لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٠٦ تووشی شکستێکی ئابڕوبەرانە ھات.
لەگەڵ ئەمەش دا بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار پێیان لە سەر ئەوە داگرتووە کە ئەگەر ڕژێمی زایونی سەربزێوییەک بکات تەواوی ناوچە زایونی نشینەکان و لەوانە تەلەبیب تەختی زەوی دەکرێت.