شوبات 16, 2026 17:55 Asia/Tehran
  • له توركيا بڕیارە یاسایەکی تایبەت بە چەکداران و زیندانیانی پەکەکە دەربکرێت

بڕیارە لە تورکیا یاسایەکی تایبەت بە چەکداران و زیندانیکراوانی پەکەکە پەسەند بکرێت، یاساکە سنووردار دەبێت و جگە لە ئەندامانی پەکەکە، ئەندام و چەکدارانی هیچ رێکخراوێکی دیکە ناگرێتەوە.

لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بڕیارە یاسایەکی کاتی بەناوی "یاسای چوارچێوە" بە پێشنیازی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، برایەتی و یەکڕیزی نیشتمانی پەرلەمانی تورکیا دەربکرێت، کە تایبەتە بەئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)؛ بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دزەی پێکراوە، بەهۆی ئەوەی پەکەکە خۆی ‌هەڵوەشاندووەتەوە و چەکی داناوە، بۆیە یاساکە تەنیا تایبەت بەئەندامانی پەکەکە دەبێت وهیچ رێکخراوەیەکی دیکەی چەکداری ناگرێتەوە.

لەمبارەوە عەبدولرەحیم ئاکداغ، سیاسەتمەداری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی ئاکپارتی دەڵێت پەکەکە چەکی داناوە و خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە دەیان فاکتەر هەن تا یاساکە دەربکرێت و گۆڕانکاریی لە یاسای سزادانی تورکیا دا بکرێت، بە دیاریکراویش لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، یاسای دادگاکان و یاسای جێبەجێکردنی سزا، لەگەڵ هەموو ئەو یاسایانەی کە پەیوەستن بەم بابەتەوە هەموار بکرێنەوە.

 

سەرپەیڤ