زەریف: ئەورووپا بەڵێنەکانی سیاسی خۆیان لە بەرجام جێبەجێ بکەن
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەورووپییەکان شێوازی جێبەجێ کردنی جۆربەجۆریان بۆ پاراستنی بەرجام پێشکەش کردووە وتی : پێویستە ئەورووپییەکان، سەرباری ڕاگەیاندنی بەڵێنی سیاسی، هەوڵی بەکردەوەی پێویست بۆ پاراستنی بەرجام، ئەنجام بدەن.
محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی شەممە لەنێو کۆڕی پەیامنێران وتیشی : ئەگەر وڵاتانی جۆربەجۆر دەیانەوێ لە قازانجی بەرجام کەڵک وەرگرن، دەبێ بۆ پارستنی ئەم دەستهاتە بەکردەوە کارێک بکەن و خەرجەکەشی بدەن .
زەریف بە ڕاگەیادنی ئەمەی ئەمریکاییەکان نەتەنیا خۆیان یاسا بن پێ دەکەن بەڵکوو جیهانیش دەخەنە بن گوشارەوە کە یاسا بن پێ بکەن، وتی : جیهان دەبێ لەبەرامبەر هەڵس و کەوتی ئەمریکا ڕابوەستێ ئەگەر وانەبێ، دەبێ خەرجی زۆر بەربڵاوتر بکات.
دوناڵد ترەمپ لەحاڵێکدا کە هەشتەمی مانگی مەی ساڵی 2018 ، کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکان بە دژی تارانی ڕاگەیاند، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتیی ئەوروپا وەک لایەنەکانی دیکەی بەرجام وتیشی : لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن.
هەرلەم پێناوەدا، ئێران و ئەورووپا وتووێژگەلێکیان بەمەبەستی پاراستنی بەرجام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە دەست پێکردووە، ئەورووپا لەم وتووێژانە بەڵێنی داوە هەگبەیەکی داکۆکیکارانە لە چوارچێوەی بەرجام و بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران بۆ تاران، پێشکەش بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە سەفەری ئالیستر بێرت، جێگری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا ی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بۆ ئێران وتی : یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی ئەم سەفەرە، دەسڕاگەیشتنی بانکی و فرۆشتنی نەوتی ئێرانە.
خولی نوێی وتووێژەکانی دوو لایەنەی ئێران و بەریتانیا، بەیانی ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوە چوو.