ئه‌یلوول 09, 2018 18:26 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان: توانایی مووشەکیی ئێران ، وتووێژی لەسەر ناکرێ

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کاروباری پیشەسازی سەربازی وتی: توانایی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتووێژی لەسەر ناکرێ .

سەرداری سەرتیپی پاسدار  حسێن دێهقان، ڕاوێژکاری فەرماندەی  گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کاروباری  پیشەسازی  بەرگری لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی "ڕووسیا ئەلیەوم" کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەیە  ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی توانایی مووشەکیی ئێران  وتووێژی لەسەر ناکرێت  وتیشی : توانایی مووشەکیی ئێران ، پرسی پاوەجێیی ، شەرەف، سەربەخۆیی و متمانەی نەتەوەییە و ناکرێ قسەی لەسەر بکەین  . 

سەردار دێهقان  بەڕاگەیاندنی ئەمەی   ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان، فتنەیەکی مەزن لە ناوچە دا هیدایەت دەکەن، وتیشی : ئەم وڵاتانە توانایی شەڕ کردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێرانیان نییە.

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە یەمەنیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  گەلی یەمەن  جەماوەرێکی  ستەملێکراون  کە کەوتوونەتەبەر پەلاماری دەستدرێژکارانە وتی : ئەگەر یەمەنییەکان  داوای  یارمەتی بکەن، ئێران یارمەتیدەرە.

سەردار دێهقان ، سەبارەت بە ڕەوشی  پارێزگەی ئیدلیب  ی سوریاش  وتی : نابێ بەرامبەر بە تیرۆریستان کەمتەرخەم بین  و لە جێگەیەک بو جێگەیەکی تر بڕون، دەبێ  بەرەنگاری تیرۆریستان بینەوە و لەناویان بەرین  . 

سەرپەیڤ