وشداری دانی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بەرامبەر گەڵاڵەی پەلاماری تیرۆریستیی ئەهواز
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵامێکی بە بڕشتانە دەداتەوە بە گەڵاڵەی پەلاماری تیرۆریستی ئەهواز لە باشووری ڕۆژاوای ئێران .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: هێزی ئاسایشیی ئێران لە پێ شوێن گرتنی تاوانکارانی دڵڕەق هەتا گرتنیان و دادگایی کردنی ئەوان بێ دەنگ نابن و لە یەکەم هەنگاو دا وڵامێکی بەبڕشتانە دەدەنەوە بە گەڵاڵەڕێژانی پەلاماری دژە مرۆیی و تیرۆریستیی ئەهواز.
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتیشی : هەر ئەو جۆرەی کە سەدامی بەکرێگیراو و دەست نیشانکەری ئیستکبار و لایەنگرانی ناوچەیی ناوبراو لە پەلامار بوسەر ئێران ناکام ماونەتەوە و بەرەوڕووی وڵامێکی بەبڕشتانەی گەلی ئێران بوونەوە، هەوڵی تیرۆریستی لە شاری ئەهوازیش کە بە داکۆکی بیانییەکان بۆ ئاڵۆزکردنی ئێران بەڕێوە چووە، ناکام دەمێنێتەوە و بچووکترین کێشەیەک لە پاوەجێیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساز ناکات .
تاقمی تڕوڕیستی ئەلئەهوازیە کە لە لایەن لەندەن و ڕیازەوە لاگری دەکرێن و ساڵی ڕابردووش پەلاماریان کردە سەر کارەوانی سەردانکەری ڕاهیانی نوور . ڕۆژی شەمە لە پارکێک لە نزیکی بەڕێوە چوونی ڕێژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 60 کەس .