قاسمی : عەرەبستانی سەعودی خاوەن زیاترین ناو و نیشانی لایەنگری تیرۆریزم لە جیهانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەرچاوەی تیرۆریزمێک کە ئەمرۆ گشت جیهان بەتایبەت خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی قوت داوە، جێگایەک جگە لە عەرەبستانی سەعودی و بیروهزر ی توندڕەوانە کە لایەن ئەو رژیمە تەبلیغ دەکرێ و برەو پێ دەدرێ و دابینی دراڤی دەکرێ، نییە.
"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ شەممە بەڕەت کردنەوەی ئیدعای پڕووپوچ و دووپات کردنەوەی "عادڵ جوبەیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دژ بەئێران، وتی: ئەوەی کە "عادڵ جوبەیر" بەشانازییەوە داکۆکیی وڵاتەکەی لە ستراتژیای "دۆناڵد ترەمپ" لە بەرەوڕووبوونەوەی چەندلایەن خوازیی و لەناوبردنی ڕێککەوتننامەو گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیێنێ، پرسێکی سەیر و سەمەرە نییە، چونکە وڵاتەکەی هاوڕێ لەگەڵ لۆبی رژیمی زایۆنی و ئیمارات بەخەرج کردنی بەملیاردان دۆلار تێدەکۆشن سیاسەتی دەرەوەیی حەراج کراوی ئەمریکا لەئاراستەی شەڕخوازیی و ناسەقامکەریی دڵخوازیان ببنەپێش.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە ئامادەبوونی عەرەبستانی سەعودی لە هاوپەیمانی سەربازیی دژ بە وڵاتی موسڵمانی یەمەن، وتی: ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی وڵاتێکی دەسدرێژکار، کە هۆکاری وێرانبوونی یەمەن و کارساتی مرۆیی سامناک لەو وڵاتەیە، بەوجۆرە لە تریبونی ڕێکخراوی نەتەوەکان، کەڵکی ناڕەوا وەردەگرێ و دەهۆڵی توندڕەویی خوازی، دوژمنکاری، توندوتیژی و شەڕخوازی دەکوتێ، ریشەی لە بیرکردنەوەو ئەندێشەیەک داکوتاوە کە ناوبراو و ئالی سەعوود تێیدا پەروەردە بوون.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان رۆژی ڕابردوو(هەینی) لەدانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤین ناهێمن دەکا، وتی: عەرەبستان داکۆکی دەکا لە ستراتژیای نوێی ئەمریکا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران.