پشتیوانی ڕووسیا لە پەلاماری موشەکی ئێران بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لەسووریا
وتەبێژی کرملین ، لە پەلاماری موشەکی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێڕان بۆ سەر بنکەی سەرکردەکانی جەنایەتی تیرۆریستی ئەهواز ، لە رٶژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سووریا پشتیوانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوسیا ئەلیەوم " دیمیتری پسکوف" وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە یەکەم کاردانەوەی ئەم وڵاتە بە پەلاماری موشەکی هێزەکانی سپای پاسدارانی شورشی ئیسلامی بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە سووریا وتی: ئەم کردەوەیە لە پێناوی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ئەنجام دەبێت. دیمیتری پسکوف وتی: شەڕدژی تیرۆریسم وتاقمە تیرۆریستەکان لە سووریا درێژەی هەیە . وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە مەڕ بەشداری وئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکایی وبڕیک لە وڵاتانی ئوروپایی لە سووریا وتی: ئەم مەسەلە بنپێکردنی یاسای نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار وهەلوێستی ڕوسیا لەم بارەوە بە گشتیی ئاشکرایە. دوابەدوای جەنایەتی تیرۆریستی ٢٢ی سیپتەمبەری ئەهواز لە باشووری ڕٶژئاوای ئێران" کە بوو هۆی شەهید بوونی ٢٤کەس وبریندار بوونی ٦٩کەس لە خەڵکی بێ دیفاعی ئێران، سپای پاسداران بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە چەند موشەکی بالستیکی زەوی بۆ زەوی لە ڕٶژئاوای ئێران ، بنکەی سەرکردە تیرۆریستەکانی لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی سووریا دایە بەر پەلامار. حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، ٢٤ی سیپتەمبەر لە وتاردانێکدا ، پەلامار بۆسەر کەسانی بی دیفاعی بە کارێکی ترسنوکانه زانی وپیداگریان کرد: بەدڵنیاییەوە وڵامی گوڕچک بڕ بە هۆکارانی ئەم رووداوه تاڵەی ئەهواز ئەدینەوە. ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرمووی : بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەم کارە کاری هەر ئەو کەسانەیە کە لەهەر شوێنێکی سووریا وعێراق کە توش دەبن ، ئەمریکیەکان ڕزگاریان دەکەن ودەستیان لە ناوگیرفانی سەعودیەکان وئیماراتی عەرەبی دایە.