دەسبەکاربوونی هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i350726-دەسبەکاربوونی_هەژدەهەمین_پیشانگەی_نێودەوڵەتیی_پیشەسازیی_لە_تاران
هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 560 کۆمپانیای ئێرانی و بیانی ئەمڕۆ شەممە لە تاران دەستی بە کار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 09:19 Asia/Tehran
  • دەسبەکاربوونی هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی لە تاران

هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 560 کۆمپانیای ئێرانی و بیانی ئەمڕۆ شەممە لە تاران دەستی بە کار کرد .

بەپێی  راپورتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ،  لەم پێشانگە چوار رۆژەدا ، 1801 کۆمپانیای بیانی لە ئاڵمان ، هیندستان ، ژاپۆن ، تایوان ، روسیا ، جەزاییر ، سویس ، ئیتالیا ، چیک و فەڕەنسە دوایین دەسکەوتەنی پیشەسازیی خۆیان خستوەتەڕوو .

ئاگاداربوونەوەی بەشداران لە دوایین دەسکەوتەکانی کەرتە جیاجیاکانی پیشەسازیی و بەدیهێنانی پێوەندی راستەوخۆی نێوان بەرهەمهێنەران و بەکاربەران و بەدیهێنانی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پیشە نانەوە لە ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەم پیشانگەیە .

 هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی تا 16 ی ئوکتوبر درێژەی هەیە .