ئامادەیی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا بۆ پەرەی هاوکارییەکان
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵوێزی نوێی بەلژیک لە تاران وتی : ئێران ئامادەیە هاوکاری بازرگانی و ئابووری و سیاسی خۆی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لەوان بەلژیک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، پەرە پێ بدات .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە دوای وەرگرتنی نامەی مانەوەی ڤورنیک پتی باڵوێزی نوێی بەلژیک لە تاران وتی : پێوەندیی ئێران و بەلژیک پێوەندییەکی باش و زۆر لەمێژینەیە و هیچ لەمەرێک لەسەر ڕێگەی بەهێزبوون و گەشەی ئەم پێوەندییە لە ئارادا نییە.
باڵوێزی نوێی بەلژیک لە تارانیش لەم دیدارەدا وتی : پێوەندی تاران - برووکسەل لە هەموو بوارەکان بەتایبەت لە بەشی ئابووری زۆرتر لە ڕابردوو پەرەی سەندووە و دوو وڵات لەساڵی 2020 سەدەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پێوەندی هاوبەش ، دەکەن بە جەژن.
ڤورنیک پتی، هەروەها بەرجامی بە سەرکەوتنێکی گەورە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی زانی وو تی کە یەکێتیی ئەورووپا و بەلژیک هەموو هەوڵی خۆیان بۆ پاراستنی بەرجام هێناوەتە گۆڕێ .