تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 07:58 Asia/Tehran
  • جەختی ڕۆحانی لە سەر پێویستیی سەرنجدانی پەرەسەندنی ھاوکارییە ئابوورییەکان لە لایەن باڵوێزانی ئێرانەوە

سەرۆک کۆماری ئێران، باڵوێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی دیکەی وەک نوێنەری گەل، مێژوو و کلتووری بەرزی ئێران ناساند و بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی گەشە و پەرە پێ دانی پەیوەندیە سیاسی و ئابووری و بازرگانی و کلتوورییەکان لە ئاستی نێونەتەوەیی دا ڕایسپاردن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری باڵوێزانی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئسپانیا، سیرالێئۆن، کوەیت ، ڕۆمانی و بەنگلادیش وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمڕۆکە ناحەزانی گەلی ئێران لە ھیچ پیلان و ھەنگاوێکی دژی مرۆڤانە بۆ گوشارخستنەسەر جەماوەری ئێران ڕوو وەرناگێڕن، وتیشی: بەرنامەوپلانی باڵوێزانی ئێران لە وڵاتانی دیکە لە ئاراستەی ڕاکێشانی سەرمایەدانەری بیانی و بەھێزکردنی ھاریکاریی ھاوبەشی کۆمپانیاو بنکەکانی کەرتی تایبەتیی ئێران لەگعەڵ وڵاتانی دیکە، گەلێک گرینگە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمڕۆکە ئەمریکا بەکشانەوەی نایاسایی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، لە ئاستی جیھانی و مافەوانی دا تەریک خراوەتەوە، وتی: دەبێ بە پەرە پێ دانی ھاوکاری و پەیوەندیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە ، گوشارو ھەڕەشەوگوڕەشەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی گەلی ئێران بکەین بە ھەل بۆ گەشەو پێشکەوتنی ڕۆژلەدوای ڕۆژو بەردەوام.

حەسەن قەشقاوی باڵوێزی ئێران لە ئەسپانیا، ئەکبەر خوسرەوی نەژاد باڵوێزی ئێران لە سیرالێئۆن، موحەممەد ئیرانی باڵوێزی ئێران لە کوەیت، موحەممەدڕەزا نەفەر باڵوێزی ئێران لە بەنگلادیش و مورتەزا ئەبوتالیبی باڵوێزی ئێران لە ڕۆمانیش لەم دیدارەدا لە سەر ھەوڵی بەبڕشتانە لە ئاراستەی پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری و ھاوکاریی ھەمەلایەنەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە پێیان داگرت.

سەرپەیڤ