تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 11:02 Asia/Tehran
  • ڕازی بوونی ڕۆحانی بە وازلەکارهێنانی وەزیرانی

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕازی بوو بە واز لەکار هێنانی "عەباس ئاخووندی" لە پۆستی وەزارەتی "ڕێگاوبان و شارسازی" و "محەممەد شەریعەتمەمداری" لە پۆستی وەزارەتی "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی".

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە بە وەەرگرتنی نامەی واز لە کارهێنانی "عەباس ئاخووندی" و "محەممەد شەریعەتمەداری" ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو دوو کەسە لەو ماوەی وەزارەتخانەکانی  "ڕێگاوبان و شارسازی" و "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی"ـیان بە دەستەوە بووە.

"عەباس ئاخووندی" و "محەممەد شەریعەتمەداری"  ڕۆژی شەممە پۆستەکانیان وەکوو وەزیر لە دوو وەزارەتخانەی "ڕێگاوبان و شارسازی" و "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی" بەجێ هێشت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئران لە دوو بڕیاری بە جیادا، "محەممەد سەلامی" کرد بە بەرپرسی وەزارەتی ڕێگا و بان و شارسازی" و "ڕەزا ڕەحمانی"ـیشی کرد بە بەرپرسی وەزارەتی "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی".

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوای خواست: بەرپرسانی دوو وەزاەرتخانەی "ڕێگاوبان و شارسازی" و "پیشەسازی، کانگە و بازرگانی"  بە لەبەرچاو گرتنی پرەنسیپەکانی پێبەند بوون بە یاسا و ڕێسا، نێوانەڕەوی و جاڕنامەی ئەخلاقیی دەوڵەت، لە خزمەت کردن بە گەل و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتوو بن.

سەرپەیڤ