تشرینی دووه‌م 05, 2018 08:14 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی روحانی لە ئامادەبوونی جەماوەر لە رێپێوانی 13 ی خەزەڵوەردا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : بەڕێوەچوونی " رۆژی نەتەوەیی بەرنگاربوونەوەی ئیستکبار " نیشانەی هۆگریی خەڵک بە شۆڕشی ئسلامیی و ئارمانجەکانیەتی.

حەسەن روحانی دونیوەڕۆی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای رێزگرتن لە ئامادەبوونی شکۆمەند و بەرفراوانی خەڵک لە چلەی حسێنیی و رێوڕەسمی 13ی ئابان ، ئەم ئامادەبوونەی لەم رۆژە تایبەتیانەدا بە هەڵگری پەیامی گرنگ زانی .

سەرۆک کۆماری جەختی کردەوە : بەڕێوەچوونی شکۆداری " رۆژی نەتەوەیی بەرنگاربوونەوەی ئیستکبار " لە بارودۆخی توندبوونی دوژمنیەکانی ئەمریکا و چوونەدەری نایایسایی لە بەرجام و لە سەروبەندی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیلامیی ، نیشانەی هۆگریی خەڵک بە شۆڕشی  ئیسلامیی و ئارمانجەکانی و ئاگاداری لە دوژمنیەکانی ئەمریکا لە گەڵ گەلی ئێرانە  .

روحانی جەختی کردەوە : ئامادەبوونی شکۆمەندی جەماوەر لە رێوڕەسمی 13ی ئابانی ئەمساڵ لە سەرانسەری وڵات ئەوە دیاری دەکات کە گەلی ئێران سەرباری تێپەڕینی 40 ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ، ئقستاش پێوەندەیکی قووڵ و دانەبڕاویان لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیدا هەیە .

یەکشەممە سێزدەی خەزەڵوەر ( چواری نوامبر ) رۆژی نەتەوەیی بەرنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو .

گەلی ئێران هەر ساڵ بە بیرکردنەوەی ئەم رۆژە لە رێپێوانێکێ گەورەدا ، یەکڕیزیی نیشتمانیی و ئیسلامیی خۆیان نیشان ئەدەن .

لە بڕیارنامەی کۆتایی رێوڕەسمی رۆژی سێزدەی ئابان ، رۆژی نیشتمانیی بەرنگاربوونەوەی ئیستکبار دا بەشداران بە ئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام جەختیان کردەوە : چوونەدەی پەیمان شکێنانەی ئەمریکا لە بەرجام و توندبونی سیاسەتە دژبەریەکانی ئەم وڵاتە لە دژی ئێران ، بۆ جارێکی دیکە سەلماندی ئەمریکا دوژمنی پلە یەکی ئێرانە .

سەرپەیڤ