تشرینی دووه‌م 11, 2018 16:28 Asia/Tehran
  • لاریجانی : شەڕی ئەمریکا بە دژی تیڕۆڕ ڕاستبێژانە نییە

سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا تاقمی تڕۆڕیستی داعشی ساز کرد وتی : شەڕی ئەمریکاییەکان لە بواری تێڕوڕیزم دا ڕاستبێژانە نیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزیون " عەلی لاریجانی لە دیداری فرنادو کولور " سەرۆکی کومیسیونی سیاسەتی  دەرەوەیی و ئاسایشی نیشتمانی  مەجلسی سێنای بەرازیل  لە تاران  بە وتنی  ئەوەی کە ڕەفتارەکانی  دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆخێکی نادیاری  لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی بە دی هێناوە  وتیشی : تڕەمپ  وایدەزانی  بە چوونە دەر لە بەرجام  دەتوانێ  ئێران ئاڵۆز بکا و بیخاتە تەنگانەوە  . لاریجانی   وێڕای  پێداگری لە سەر ئەوەی  کە تڕەمپ  ئاگای  لە مێژوو نیە  و پێویستی  بە ڕاوێژ هەیە وتیشی : ئێران  وڵاتێک نیە کە دوای شەڕی جیهانی لە سەدەی بیستەمدا  بە دی هاتبێ بەڵکوو ئێران  بنچینەی چەن هەزار ساڵەی هەیە و کێشەکانی خۆی لە وڵات چارەسەر دەکات . سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران   هەروەها  وێڕای ئاماژە بە  پەیوەندی بازەرگانی باشی  تاران و برازیل وتی : پەیوەندی  بازەرگانی ئێران و برازیل  دەتوانێ  پەرە بستێنێ و دەبێ لەسەر بەشەکانی پیشە سازی و کشت و کاڵ زۆرتر کار بکرێت .  فرناندو کالور "یش لەو دیدارەدا  بە وتنی  ئەوەی  کە تڕەمپ  ڕێز  دانانێ بۆ یاسا نێونەتەوەییەکان وتیشی :  وڵاتان  نابێ  لە هەمبەر  زوربێژان  بە تایبەت  دەوڵەتی ئەمریکا   کە زەبر لە پەیوەندی جیهانی ئەدات بێ دەنگ بمێنن . سەرۆکی کومیسیونی  سیاسەتی  دەرەوەیی  و ئاسایشی  نیشتمانی  مەجلسی سێنای  برازیل  هەروەها  وێڕای  ئاماژە بە کوشتنی  جەمال خاشوقچی  ڕۆژنامە نووسی  ڕەخنەگری  ڕژیمی سەعودی وەبیری هێنایەوە بێ دەنگە لێ کردنی   ئەمریکا لە حاند  خاشوقچی بە هۆی 140 ملیار دولار کڕینی چەکەمەنی عەرەبستان لەوانە . کالور بە وتنی ئەوەی کە برازیل وەکوو  وڵاتانی دیکە لە پاڵ ئێران دایە   خوازیاری پەرەی پەیوەندی لە گەڵ تاران لە بوارە جۆراوجۆرەکان بە تایبەت  ئابووری و بازەرگانی بوو .

سەرپەیڤ