سەفەری وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ تاران ؛ سبەینێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i352708-سەفەری_وەزیری_دەرەوەی_بریتانیا_بۆ_تاران_سبەینێ
وەزیری دەرەوەی بریتانیا بڕیارە سبەی دووشەم بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەردانی تاران بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2018 12:45 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ تاران ؛ سبەینێ

وەزیری دەرەوەی بریتانیا بڕیارە سبەی دووشەم بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەردانی تاران بکات .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیون " جرمی هانت "  وەزیری دەرەوەی بریتانیا بڕیارە لە تاران لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری  دەرەوە و عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار وسەبارەت بە   گرینگترین  پرسە دوو  لایەنە ناوچەیی  و نێونەتەوەیی  وتووێژ بکات .  ئەوە  یەکەمین  سەفەری  "جرمی هانت  "بۆ تارانە لە پۆستی وەزیری دەرەوەی  ئینگلیز . وەزیری دەرەوەی ئینگلیز پێنجەمی نوامبر  لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتای  ئێرانی خۆی   وێڕای جەخت کردن لە سەر پێبەندیی  ئینگلیز بە ڕێککەوتنی بەرجام خوازیاری جێ بە جێ کرانی خێرای  ڕێگاچارەکانی تایبەتی ئورووپا بۆ درێژەی هاوکاری ئابووری لە گەڵ ئێران بوو .