ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" ئەمریکا و عەرەبستان بەرپرسی چوار ساڵ تاوانکاریی دژ مرۆڤانی لەیەمەن دان
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کار وباری نێو دەوڵەتی بە پیرۆزبایی هەنگاوی یەکەمی ڕێککەوتنی یەمەنی - یەمەنی لە سوید، ئەمریکا و عەرەبستانی وەک بەرپرسی چوار ساڵ تاوانکاریی دژ مرۆڤانی زانیوە لە یەمەن دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، "حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ڕۆژی هەینی لە لاپەرەی تویتەری دا نووسیی: ڕاگیردرانی شەڕ و دەستدرێژی عەرەبستان لە سەرانسەری یەمەن بە قازانجی ڕیاز، ئەبووزەبی و ئاسایشی ناوچەکەیە. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی: مێژوو قەت لەبیر ناباتەوە کە ئەمریکا و عەرەبستان ، بەرپرسیی چوار ساڵ تاوانکاریی دژی ئافرەتان، منداڵان و مرۆڤایەتین لە یەمەن دا.
چوارەمین خولیی دانووستانەکانیی ئاشتی یەمەن کەلە ٦ دیسەمبەری ئەمساڵ بە ئامادە بوونی لایەنەکانیی یەمەنی لە ئێستۆکهۆڵمی سوید دەستپێکراوە، ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕێککەوتنی بەرایی دامەزرێندرانیی ئاگر بڕ لە حۆدەیدە و گۆڕینی یەخسیرەکان لە نێوان دوو لایەن کۆتایی بە کاری خۆی داوە. خولی دواتری دانووستانەکانیی ئاشتی یەمەن بڕیارە لە کۆتایی ژەنیڤەری ٢٠١٩ لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان دەستپێکراوە. دانووستانەکانی سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن تابە ئێستا بەجاران بە هۆی کۆسپنانەوەی عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە .