پێداگری ئێران و ڕووسیا لەسەر درێژەی هاوکاریی بەرگرییانە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم
جێگری هەماهەنگ کەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران و جێگری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەسەر درێژەی هاوکاری دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆری بەرگریانە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی چوارشەممەی سەردار سەرتیپ عەلی فەدەوی جێگری ڕێکخەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران و ئیگور ئۆسیپۆف جێگری ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ڕوسیا لە تاران، دوو لایەن سەبارەت بە بردنەسەری ئاستی هاوکاری لە بواری ئاسایشی، پیشەسازی، لێکۆڵینەوەیی و پەروەردەیی، بیروڕایان گۆڕییەوە.
جێگری هەماهەنگ کەری سپای پاسدارنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وجێگری ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی رووسیا ، شکستی تیۆریزمی تەکفیری لە سوریا ی بەرهەمی بەشداری ستراتژیکی هێزەچەکدارەکانی دوو وڵات لە یارمەتی دان بە بەرەی موقاومە، وڵامدان بە داواکاری دەوڵەتی سوریا و بەڕێوەبەرایەت و ڕێنوێنی هاوبەشی گۆڕەپانەکانی شەڕ وەسف کرد.
سەرتیپ فەدەوی هەروەها لەسەر بەهێزکردنی هەڵوێستی بردنەسەری تواناییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان و باشتربوونی ڕەوشی ئاشتی ، ئاسایش، دۆستایەتی و هێوری لە ناوچە و بەرەوڕووبوونەوەی وشیارانە و کارتێکەری سیاسەتەکانی وەیشوومی دەسەڵاتدارانی دەستێوەردەری واوە ناوچەیی پێداگرییان کرد .
ئیگۆر ئۆسیپۆف کە سەردانی تارانی کردووە تائێستا لەگەڵ سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش و سەردارسەرتیپ قاسمی تەقی زادە جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزەچەکدارەکانی ئێران دیدار و وتووێژی کردووە.