کانونی یه‌که‌م 28, 2018 08:57 Asia/Tehran
  • قاسمی: سەردانەکەی ترەمپ بۆ بەغدا  شکاندنی ڕێزی سەروەریی نیشتیمانیی عێراقە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەردانی بەدەر لە نەریتی دیپلۆماسیانەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراقی وەک شکاندنی ڕێزی سەروەریی نیشتیمانیی عێراق لێک د ایەوە.

بە پێی اپۆرتی ئیرنا، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێرای پێ داگرتن لە سەر ئەمەی کە دەوڵەتان و گەلانی ناوچەکە قەت مۆڵەتی کەڵکاژۆیی بیانییە دەست درێژکارەکان بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێو وڵاتانی ناوچەکە نادەن، وتیشی: ئەمە گەلانی ڕاچەنیوی ناوچەکە بوون کە توانییان تیرۆریستانی گوێ لە مستی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی سەرکوت بکەن.

بەھرام قاسمی وتیشی: لە کورتە ماوەدا گەلانی ناوچەکە لەوە تێ دەگەن کە سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەو بارستاییە نێوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی خۆیان نەبێت، مسۆگەر نابێ و ھێزی بیانیش درەنگ یان زوو پێملی چۆڵ کردنی ناوچەکە دەبێت.

 وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە واباشترە ترەمپ بە شێوەیەکی بەبڕشتانەو ھەمەلایەنە پیاداچوونەوەیەکی بە گۆڕانکارییەکانی جیھان و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ھەرە لە سەرەتای دەستپێکی خولی سەرۆکایەتیی خۆیەوە ھەتا ئێستا ھەبێت، وتیشی: بەشکو لە بەر ڕۆشنایی وەھا پیاداچوونەوەیەک پەندو وانەی پێویست وەربگرێت.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاریکەشەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لەسەردانێکی ڕانەگەیەندراوو لەناکاودا گەییشتەبنکەی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.

گەشتەکەی داناڵد ترەمپ تەنیا سێ کاژێری خایاندو ناوبراو دا بەبێ ئەوەی چاوی بە کاربەدەستانی عێراقی بکەوێت، ئەم وڵاتەی بەجێ ھێڵا.

گەشتە سێ کاژێرییەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکاحەوتەیەک دوای ئەوە ئەنجام دەگرێت کە ترەمپ ڕایگەیاند: لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا دەکشێنێتەوە. ترەمپ ئەم بڕیارەی دوای حەوت ساڵ لێنەھاتوویی تیرۆریستان لە مەڕ ڕوخاندنی حکومەتی سووریا داوە.

کۆمەڵێکی زۆر لە ھێزەکانی ئەمریکی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە دوای ھەڵاتنیان لە سووریا گەییشتوونەتە ھەرێمی کوردستانی عێراق.

لێکۆڵەران لەو باوەڕەدان کە بڕیارەکەی ترامپ ڕەنگ و بۆنی شکست ھێنان ستراتژیاو بەزینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سووریای پێوە دیارە.

 

 

 

سەرپەیڤ