زاڵ بوونی هێزە یەمەنیەکان بەسەر ئەلتەبە ئەلحەمڕا لە جیزان
کانونی یهکهم 30, 2018 16:15 Asia/Tehran
ئەزتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکدا لە شاری سنووری جیزان لە باشووری عەرەبستان توانیان کونتڕوڵی ناوچەی ئەلتەبە ئەلحەمڕا بگرنە دەس .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر هێزە یەمەنیەکان لەو ئوپڕاسیونەدا ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیان کوشت یان بریندار کرد . لە هەمان حاڵدا فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی چوار جار ناوچەی ئەلمەهازر لە بەشی سەحار لە ڕۆژئاوای شاری سەعدەشی لە باکووری یەمەن بوردمان کرد . فڕۆکەشەڕ کەرەکانی هاوپەیمانی هەروەها ناوچەگەلێک لە بەشی باقم لە باکووری سەعدەیان بوردمان کرد و یەکەکانی تۆپخانەیی ئەرتەشی سەعوودییش بەشگەلێک لە باقمیان داوەتە بەر پەلامار . فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعوودی ناوچەی ئەلقەد لە بەشی ڕازح لە ڕۆژئاوای سەعدەیان داوەتە بەر پەلامار .