قاسمی : بڕیارنامەی 2231 ، بەری بە ئێران نەگرتووە لە بەرنامەی موشەکی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i355761-قاسمی_بڕیارنامەی_2231_بەری_بە_ئێران_نەگرتووە_لە_بەرنامەی_موشەکی_دا
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی موشەکیی ئێران گوتی : : بڕیارنامەی 2231 ، ئێرانی لە بەرنامەی موشەکیی ئاسایی ، بەرگریی و بە دەکارهێنانی زانستیی ، نەگێڕاوەتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2019 05:48 Asia/Tehran
  • قاسمی : بڕیارنامەی 2231 ، بەری بە ئێران نەگرتووە لە بەرنامەی موشەکی دا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی موشەکیی ئێران گوتی : : بڕیارنامەی 2231 ، ئێرانی لە بەرنامەی موشەکیی ئاسایی ، بەرگریی و بە دەکارهێنانی زانستیی ، نەگێڕاوەتەوە .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی ، هەوڵدان بۆ داسەپاندنی بۆچوونی نادروست لە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی بەرنامەی موشەکیی ئێرانی نابەرپرسانە زانی و وتیشی : چاوەڕوانی دەکرێ فەڕەنسە لە دوپاتکردنەوەی بانگەشەی نادروستی نەیارانی رێککەوتنی ناڤۆکی خۆی ببوێرێ .

 قاسمی جەختی کردەوە : بەرنامەی موشەکیی ئێران ، بەرگریانە ، ئاسایی و یاساییە و مافی سروشتیی گەلی ئێرانە .

 ئاگنێس رۆن دێرموڵ وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە لەم دواییانەدا بانگەشەی ئەوەی کرد بەرنامەی موشەکیی ئێران لە گەڵ بڕیارنامەی 2231ی  ئەنجوومەنی ئاسایشدا ناتەبایە .