ژاپۆنیش هاوردەی نەوتی خۆی لە ئێرانەوە دەسپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i356271-ژاپۆنیش_هاوردەی_نەوتی_خۆی_لە_ئێرانەوە_دەسپێکرد
سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران گوتی : دوای وڵاتانی چین ، کۆریای باشوور ، هیندستان ، تورکیا و ژاپۆنیش هاوردەی نەوتیان لە ئێرانەوە دەسپێکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2019 06:18 Asia/Tehran
  • ژاپۆنیش هاوردەی نەوتی خۆی لە ئێرانەوە دەسپێکرد

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران گوتی : دوای وڵاتانی چین ، کۆریای باشوور ، هیندستان ، تورکیا و ژاپۆنیش هاوردەی نەوتیان لە ئێرانەوە دەسپێکرد .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، عەبدوناسر هیممەتی رۆژی یەکشەممە لەسەر ئینستاگرامی خۆیدا بە راگەیاندنی ئەم  هەواڵە نووسی : بەرەبەرە داهاتی نوێی نەوتی لە تەنیشت دەیان ملیار دۆڵار سەرچاوەی کارای بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە لای بانکە  بیانیەکان کە پشتیوانی بەهێز و دڵنیای تیجارەتی ئێرانە دێتە نێو سوڕی تیجاریی .

 حکومەتی ئەمریکا دوای چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کردەوە هەناردەی نەوتی ئێران دەگەینێتە سفر .

 بەڵام واشنگتۆن دوای شەش مانگ گەف و هەڕەشە لە هەناردەی نەوتی ئێران ، سەرەنجام دوشەممە پێنجی نوامبری 2018 هەشت وڵاتی سەرەکیی کڕیاری نەوتی ئێران ( کۆریای باشوور،ف ژاپۆن ، چین ، هیندستان ، تورکیا ، تایوان و یۆنان ) لە بایکۆتی نەوتی لادا .