کانونی دوھەم 30, 2019 20:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر تویتەکەی ترامپ سەبارەت بە ئێران و بەرجام

وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر تویتەکەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران و بەرجام .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی   : کاتێک کە دەزگەی هەواڵگری سەرۆکی  ئەمریکا  ئەوەی کە ئەو  مرۆڤی شەڕخواز لە دەوڵەتی ترامپ و ئیسرائیلییەکان سەبارەت بە ئێران دەڵێن، بن پێ دەکەن، ناوبراو دەبێ لە هەموو ئەم ماوەیە  گوێ بۆ  هەڵوێستەکانی یەکێتی ئەورووپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و کاربەدەستانی پێشووی ئەمریکا، دەگرت.

سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی  چوارشەممە لە کاردانەوە بە قسەی دامەزراوەکانی هەواڵگری  ئەم وڵاتە لەمەڕ پێبەند بوونی ئێران  بە بەرجام  وێڕای ڕەخنە گرتن لەوان لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی  : فەرمانبەرانی ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکا لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ  هەڕەشەکانی ئێران، زۆر کەمتەرخەمن  . 

کاربەدەستانی هەواڵگری ئەمریکا لە راپۆرتێک دا لێکدانەوەی ساڵانەی هەڕەشەی جیهان، ڕایانگەیاند  : ئێران ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ چێکردنی  بۆمبی ناڤۆکی نەداوە.

ئەم ڕاپۆرتەی کاربەدەستانی ئەمریکی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەرەوڕووی  هەوڵی دوناڵد ترامپ دەبنەوە.

سەرپەیڤ