شوبات 03, 2019 16:35 Asia/Tehran
  •  نایب سەرۆکی مەجلسی ئێران : وڵامی ڕوونی  ئێرانیەکان بە تڕەمپ لە 22  ڕێبەندان

نایب سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان واتە 11 فێڤریە ،ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وڵامێکی ڕوون ئەدەنەوە بە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزون  عەلی  موتەهەری   نایب سەرۆکی دووهەمی  مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  لە دەسپێکی  دانیشتنی ئاشکرای مەجلس بە پیروزبایی کردنی  ڕۆژانی   دەیەی  پیرۆزی فەجر  و وێڕای ئاماژە بە  پەرەی  ڕۆژ لە دوای ڕۆژی هێزمەندی ئێران  وتیشی  نەتەوەی  ئێران  بە یەکگرتوویی  ،  ئەمریکا و دوژمنان بە چوکدا دێنن و بێ شک لە  دۆخی  بایکوتی هەنووکەییش تێدە پەڕن و موتەهەری بە وتنی ئەوەی  کە  ئێران  لە سەردەمی حکومەتی پاڵەوی  ئامێری   ئەمریکا  لە ناوچە بوو  بە ڵام ئێستاکە  ئێران لە بڕیارە گرینگەکانی جیهان کاریگەر و دەورگێڕە  وتیشی :  پێگەی  ئێران  لە ڕۆژئاوای  ئاسیا  وەکوو بەرلە  ئینقلاب  نیه.  نایب سەرۆکی  مەجلسی   شورای ئیسلامی  ئێران هەروەها  وێڕای  ئاماژە بە  تۆمارکرانی کاناڵ دارایی  ئوروپا ناسراو بە   ئینیتێکس  وتی :  ئێران  ئەو کارەی  بە پوزێتیڤ نرخاند بەڵام لە کاتی  جێ بە جێ کرانی دیار دەبێت . وەزیرانی دەرەوەی  ئاڵمان  فەڕانساو ئینگلیز  ڕۆژی پێنجشەمە  لە پەراوێزی دانیشتنی یەکێتیی  ئوورپا  ڕایانگەیاند  کاناڵ تایبەتی    ماڵی ئوورپا  ئینیتێکس تۆمار کرا .

سەرپەیڤ