شوبات 06, 2019 17:01 Asia/Tehran
  • قاسمی : ترۆریزم لەناوچەی ئاسیادا بەرهەمی سیاسەتی ناڕاستی ئەمریکاو هاوپەیمانانیەتی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە لێدوانی دژە ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت: ترۆریزم لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، بەرهەمی سیاسەتی ناڕاستی ئەمریکاو ژمارێک هاوپەیمانی ئەو وڵاتەیە.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە، بەدووپات کردنەوەی بانگەشەو ئیدیعای هەمیشەیی لەدژ ئێران وتی: دژوارترین ئابلۆقەکانی بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ئەمریکا بە پێکهێنانی ئەلقاعیدەو داعش و گرووپە توندڕەوەکانی دیکە، قەیران، کێشەو ناجێگیرییەکی درێژخایەنی بەسەر ناوچەی رۆژاوای ئاسیادا سەپاند.

قاسمی وتی: ترامپ لەحاڵێکدا بەدرۆ ئێران تۆمەتبار بە داکۆکی لە ترۆریزم دەکا کە ئێران وەک گەورەترین قوربانیی ترۆریزم لە چەند دەیەی ڕابردوو، بەرەنگاری ئەو دیاردە وەیشومە بووەتەوەو لە شکست هێنان بەداعش لە عێراق و سوریا دەوری حاشاهەڵنەگری بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە کەمینە دینییەکان لەوان یەهودیان لە ئێران ، ژیانێکی تەواو ئازادانەیان هەیەو نوێنەری سەربەخۆیان هەیە لە مەجلیشی شۆڕای ئیسلامی، وتی: ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی سەرباری تێپەڕینی چەند دەیە بەسەر شەڕی دووهەمی جیهانی هەورا خۆیان بە قەرزداری زایۆنییەکان دەزانن ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران مەکۆی پشوودرێژی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هۆز و ئەتن و مەزهەبەکانە.

قاسمی وتی: تۆمەت وبوختان هەڵبەستنی پڕووپووچ و بێ مەنتقی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ خەڵک و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ سیمای ئەمریکاو حکومەتە دیکتاتۆرییەکانی برەوپێدەری توندوتیژی وتوندڕەویی جێی داکۆکیی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لە کوشت و بڕی خەڵکی ستەملێکراوی ناوچە، پاک بکاتەوە.

سەرپەیڤ