دەنگدانەوەی پڕ شکۆی ئاماده بوونی نەتەوەی ئێران لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان لە مێدیا جیهانیەکان
ئامادە بوونی پڕ شکۆی نەتەوەی ئێران لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوە ی بەربڵاوی لە مێدیا جیهانیەکاندا بەدواوە بوو و بووە بە سەردێڕی هەواڵی مێدیاکانی جیهان .
خەڵکی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاوکات لە تاران و لە زیاتر لە هەزار شار و دە هەزار گوند هاتنە ناو شەقامەکان تا جارێکی دیکە لە گەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (ڕە) بنەغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیمان نوێ بکەنەوە . هەواڵدەریی ڕویترز بە ڕۆماڵ کردنی ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان و چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژە ی کرد ه دەقی نووسراوەیک لە سەر لافیتەیەک کە لە سەریدا نووسرا بوو " بە کوێری چاوی ئەمریکا ، ئینقلابی ئیسلامی ئێران گەیشتە چڵ ساڵانی خِۆ . ڕویترز نووسی حەشیمەتێکی زۆر لە خەڵکی ئێران ئاڵای وڵاتەکەیان بەرز کردەوە و دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیلیان بەرز کردەوە . هەوالدەری فەڕانسەش لە ڕاپۆڕتێکدا ئاماژەی کردە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی 22 ڕێبەندان و خستنە بەرچاوی مووشەکەکانی سازکراوی ئێران لە شەقامەکانی تاران و نووسی سەرەڕای بارینی باران هەزاران کەس ڕۆژی دوشه مە لە شەقامەکانی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران ئامادە بوون تا لە ڕێ و ڕەشمی جێژنی چلەمین ساڵوەگەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداری بکەن . هەواڵدەریی فەرمی سووریا ساناش بە ڕۆماڵ کردنی ڕێپێوانی چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەرانسەری ئێران ئامادە بوونی خەڵک لەو ڕێپێوانەی بە ملوێنی وەسف کرد و نووسی بەشدار بووان لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان دروشمگەلێک سەبارەت بە دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئیسسلامیان بەرز کردەوە . هەوالدەریی ڕووسی ئیسپوتنیکیش بە بڵاو کردنەوەی ویدیویەک لە ڕێپێوانی ڕۆژی دوشەمە لە تاران نووسی خەڵکی ئێران بە بەشداری لە ڕێپێوانی چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جێژنیان بەرپا کرد . ئاسو شەیتد پرێسیش سەبارەت بە بەڕێوە چوونی ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان لە ئێران ڕاپۆڕتی دا و جەختی کرد سەدان هەزار ئێرانی هاتنە ناو شەقامەکانی تاران و شارە گەورە و بچووەکەکانی لە سەرانسەری ئێران تا ڕێ و ڕەسمی چڵ ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە رێوە ببەن . هەواڵدەریی شین هوایش ڕاپۆڕتی دا سەدان هەزار ئێرانی هاتنە ناو شەقامەکانی تاران و شارە گەورە و بچووکەکان لە سەرانسەری ئێران تا ڕێ و ڕەسمی چڵ ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە رێوە ببەن . تولوع نیوزی ئەفغانستانیش لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند : خەڵکی ئێران لە ساڵڕۆژی بەرز ڕاگرتنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 لە تاران و شارەکانی دیکە هاتنە ناو شەقامەکان . کاناڵی یورو نیوز فەڕانسا 24 هەواڵدەری ترەند ی کۆماری ئازەربایجان کاناڵی تەلەفیزیونی ڕووسیا ئەلیومی ڕووسیا ڕۆژنامە ئەمریکیاییەکانی نیویورک تایمز و واشنگتون پوست ڕۆژنامەی تایمزی ئێڤ ئیندیا ڕۆژنامەکانی کانادایی نەشنالپوست و ونکووێر سانی کەناڵی تەلەفیزوینی ئەلئەخباریە ی سووریا و بنکەی هەواڵیی تلەسووری ڤێنزوئێلاش لە ڕاپۆڕتگەلێکدا ڕێپێوانی پڕ شکوی نەتەوەی ئێرانیان ڕۆماڵ کرد .