شوبات 18, 2019 13:11 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئێران بەڵێنێکی بە هیچ لایەن و وڵاتێک لە بارەی یەمەنەوە نەداوە

وتەبێژی وەزاڕتی دەرەوەی ئێران ل کاردانەوە بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەمەڕ بەڵێنی ئێران لە بارەی قەیرانی یەمەن جەختی کردەوە : ئێران هیچ بەڵێنێکی بە هیچ لایەن ووڵاتێک لە بارەی یەمەنەوە نەداوە .

جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی شەرقوئەوسەت بانگەشەی ئەوەی کردبوو لە گەڵ محەممەد جەواد زریف لە بارەی یەمەنەوە وتووێژی کردووە و ئێران لەم بارەوە هەندێ بەڵێنی داوە .

 بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران سەر لە ئێوارەی یەکشەممە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فارسدا بە ئاماژە بەوەی کە یەمەن وڵاتێکی سەربەخۆیە و بڕیاردان لە بارەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ یەمەنیەکان وتیشی : ئێران هیچ دەسوەردانێکی لە کاروباری نێوخوی یەمەن نیە .

قاسمی وتی : قەیرانی یەمەن و کوشتاری خەڵکی بێتاوان و سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی لەم وڵاتەدا ، هەمیشە لە بەرنامەی کاری دانوستانەکانی دیپلۆماتیکی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکەدابووە و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم  ئاڕاستەیەدا و بۆ کەمکردنەوەی قەیران لە یەمەن هەوڵی زۆری داوە .

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.

 

سەرپەیڤ