وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی ئێران گەیشتە پیکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i359391-وەزیری_کاروباری_ئابوری_و_دارایی_ئێران_گەیشتە_پیکەن
"فەرهاد دژپەسەند" وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەسەرووی شاندێکدا بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابوریی ئێران و چین، گەیشتە پیکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2019 15:18 Asia/Tehran
  • وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی ئێران گەیشتە پیکەن

"فەرهاد دژپەسەند" وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەسەرووی شاندێکدا بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابوریی ئێران و چین، گەیشتە پیکەن.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە حەڤدەهەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابوریی ئێران و چین کە ئەمڕۆ دووشەممە دەس پێ دەکا، وهەتا سبەی سێ شەممە درێژەی هەیە، ڕێکارەکانی پەرەی هاوکاریی دوو قۆڵی لەبواری سەرمایەنانەوە، تیجاری، دارایی و بانکی، گومرک و پرسە سنوریی، و پەیوەندییەکان، وزەو ژینگە، کشت و کاڵ، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی، زانستی و فێرکاری و فەرهەنگ و گەشتیاری تاووتوێ دەکرێ.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابووریی ئێران و چین، چەند سەنەدی هاوپێوەند بە ئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوانە لەلایەن بەرپرسانی ئابوریی دوو وڵات مۆرکرا.

دیدار لەگەڵ وەزیری ئابوری، بازرگانانی ئێرانی و چینی و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی تیجاریی هاوبەش لەوێنەی بەرنامەکانی سەفەری دوو ڕۆژەی فەرهاد دژپەسەند بۆ پیکەنە.

شانزەهەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابووریی ئێران و چین لە تاران بەڕێوە چووبوو.