ئادار 26, 2019 12:12 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاھیان : داھاتوو  بۆ تەواوی یەمەنییەکان دەبێت

ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە ساڵگەڕی دەست پێ بوونی ھێرشی ھێزەکانی ھاوپەیمان بە سەرکردایەتیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن،پێی داگرت: داھاتوو بۆ تەواوی یەمەنییەکان دەبێت

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھیان ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە توییتێڕدا نووسی: لە ھەل و مەرجێکدا کە چوار ساڵ بە سەر شەڕو دەست درێژکاریی بێ ئاکام دژی جەماوەری یەمەن تێ دەپەڕێت، ئەنساروڵڵاو ھاوپەیمانەکانی و جەماوەری خۆڕاگری یەمەن سەرکەوتووی سەرەکیی ئەم شەڕە دێنە ئەژمار.

ئەمیرعەبدوڵڵاھیان ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە کە قەیرانی یەمەن ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەببە مەنسوور ھادی سەرۆکی لەکارکشاوەی یەمەن،شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەنیش لە کۆتایی چوارەمین ساڵی شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی چوار ساڵ شەڕو خوێنڕشتن ١٢ ھەزار یەمەنی کوژراون و نزیکەی ٢٦ھەزار کەسیش لە ئەنجامی شاڵاەوەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بریندار بوونە کە لەم ژمارەیە شەش ھەزارو سێسەدو شەست و یەک کەسیان ژن و منداڵن.

جێگای ئاماژەیە دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورت و ھەژاری یەمەنی لەگەڵ کەم بوونی لەڕادە بەدەری خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە.جێگای ئاماژەیە ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە لەم وڵاتەدا بە ئامانجەکانیان لەوانە ھێنانە سەر دەستەڵاتی دەستنیاکانی خۆیان بگەن.

 

سەرپەیڤ