نیسان 08, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • مەخابن دەربڕینی ئێران لە درێژەی بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر تاوانکاریی دەسدرێژکاران لە یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داخ و مەخابنی دەربڕی لە درێژەی بێ دەنگە و کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر تاوانکاریی دەسدرێژکاران لە یەمەن.

"بەهرام قاسمی" ئەمڕۆ دووشەممە وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لەبۆردومان کردنی قوتابخانەیەکی کچان لە سەنعا، وتی: ئەو وڵاتانەی بەداکۆکی لۆجستیکی لە هێزە دەسدرێژکارەکانی سەر یەمەن، کارەساتی مرۆییان لەو وڵاتەدا بەدیهێنا، هاوبەشی ئەو تاوانکاریانەن و دەبێ وەڵامدەری داکۆکییەکانیان بن.

قاسمی داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی دەورگێڕ لەچارەسەریی قەیرانی یەمەن کرد، هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە لەسەر ڕاگرتنی خێرای پەلاماری دەسدرێژکاران و ڕێوشوێن و هەوڵی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل بەتایبەت ژنان و منداڵان.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعودی رۆژی یەکشەممە قوتابخانەیەکی کچان لە سەنعای پایتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە لانیکەم١٣کەس لەوان حەوت قوتابی یەمەنی بوونە قوربانی وگیانیان لەدەستداو زیاتر لەسەت کەسیش بریندار بوون.

عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە ١٦ هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ