نیسان 26, 2019 16:46 Asia/Tehran
  •  ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:بەدەستەڵاتەوە پاشەکشە دەکەین بە ترەمپی یاخی

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کارو باری نێو دەوڵەتی گوتی، ترەمپی یاخی ، تەنیا لە لۆژیکی"دەستەڵات"تێدەگات؛ هەربۆیە بەدەستەڵاتەوە پاشەکشەی پێدەکەین.

 حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران  بۆ کاروباری نێو دەوڵەتی لە توئیتێک دا نووسی: ناوی ئێران ، هاوتەریبە لەگەڵ   ئاشتی، دۆستی، مەزنایەتی، عەقلانییەت، ئاوەزمەندی، حیکمەت و دەستەڵاتە.

 ئەو گوتیشی: لەبیرمان نەچێتەوە ئەمریکا  کاتێک پەلاماری سەربازیی عێراقی دا کە بە ئامرازی پشکێنەرانی بەناوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێشتر چەک و چۆڵەکانی ئەم وڵاتەی بەتەواوەتی لەناو بردبوو.

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران  بۆ کارو باری نێو دەوڵەتی لە توئیتێکی دیکە دا نووسی: ئەمڕۆ قەیرانی نێوخۆیی، شەڕی یەمەن و قەیرانی بەحرەین دەستەویەخەی ئالی سەعوودی خزمەتکاری زایۆنیستەکان بووە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی: ڕژێمی سەعوودی بە لە سزادانی ٣٧ شارومەندی خۆی سەڵماندی کە قەیرانی ناشەرعی بوونی ئالی سەعوود ئێجگار جیددییە. ڕژیمی عەرەبستان سێ شەممە ٢٣ـی ئاپریل بە بیانووی خەباتی دژی ترۆریسم و تاوانە ئاسایشییەکان،٣٧ شارومەندی سەعوودیی بەکوشتن سزادا.

سەرپەیڤ