مانگی ڕەمەزان مانگی میوانی خودا
میوانییه‌ک که میوانداره‌که‌ی خودا و تۆ میوانی و بانگهێتشتکارهکهی قورئان و راگهیهنهرهکهی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌یست(د.خ)ه چه‌نده مه‌زن و چه‌ند به شکۆیه...
سوپاس بۆ خوداوه‌ند که هه‌مدیسان شانازیی پێداین بۆوه‌ی له‌و مانگه‌دا ببینه میوانیی سه‌ر له‌نوێ و له کاتی پارشێواندا بینه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی زه‌وی له ئاسمان بین و چێژ به‌رین له‌و هه‌موو جوانیی و نێعمه‌ته...
ئه‌ی خه‌ڵکینه! مانگی خودا به‌و هه‌موو به‌ره‌که‌ت و ره‌حمه‌ت و لێبورده‌ییه‌وه رووی له ئێمه کردووه. مانگێک که له لای خوداوه‌ند، باشترینی مانگه‌کانه و رۆژکانیشی باشترین رۆژه‌کان و شه‌و و ده‌م و ساته‌کانی باشترین کاته‌کانه. که وایه بهدبهخهت و رووڕه‌ش ئه‌و که‌سه‌یه له‌و مانگه پیرۆزه‌دا له مهغفهرهتی خودا بێبه‌ری بێ. له‌و مانگه‌دا به برسایهتیی و تینویه‌تیی خۆمان، برسایه‌تی و تینویه‌تیی رۆژی قیامه‌ت وه‌بیر بێنینه‌وه و یارمه‌تیی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان بده‌ین.
مانگێک که له‌ودا ئێمه بانگهێشتی میوانيی خوادوه‌ند کراوین و هه‌ناسه‌کانمان سه‌وابی زیکر و حه‌مدی خودای هه‌یه و خه‌وه‌که‌مان عیباده‌ته و کرده‌وه‌کانمان قه‌بوڵکراو و دۆعاکانمان موسته‌جاب ده‌بێ. که‌وایه به دڵ و نیه‌تیکی پاکه‌وه داوا له په‌روه‌ردگاری خۆمان بکه‌ین که ته‌وفیقی رۆژوو گرتن له‌و مانگه‌دا و ته‌لاوه‌تی قورئانی پیرۆزمان پێ عه‌تا بکا.
له کاتی نوێژ، ده‌ستمان رووه‌و ئاسمان بۆ دۆعا به‌رز بکه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کاتی نوێژ باشترین ساته‌کانه و له‌و کاته‌دا، حه‌ق ته‌عالا به چاوی ره‌حمه‌ته‌وه ده‌روانێته به‌نده‌کانی خۆی و ئه‌گه‌ر موناجات و راز‌و نیازی له‌گه‌ڵا بکه‌ين، وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌رای لێبکه‌ين له‌به‌یک ده‌بيسين و ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کمان هه‌بێ عه‌تای ده‌کا و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌و داوێنی بين ئیجابهت و دۆعاکانیشمان موسته‌جاب ده‌کا.
هه‌ر که‌س له‌ومانگه‌دا ئایه‌تێک له قورئان ته‌لاوه‌ت بکا، پاداشتي ئه‌و که‌سه‌ی هه‌یه که له مانگه‌کانی دیکه‌دا قورئان خه‌تم بکا. خودایه تاقه‌ت و توانا‌مان ده‌یه بۆوه‌ی بتوانین که‌ڵک له‌و لوتف و که‌ره‌مه وه‌رگرین.
خودایه له‌و گوناهانه‌ی وا پێش به ده‌نگمان ده‌گری و دۆعاکانمانی حه‌بس گردووه خۆش به، گوێت له هاوارمان بێ که ده‌ڵێین؛ الهی و ربی من لی غیرک
لە گەورەیییەکانی مانگی ڕەمەزان کردنەوەی دەرگاکانی بەھەشت و داخستنی دەرگاکانی دۆزەخە، بەپێی ئەم فەرموودەی پێغەمبەر (د. خ)؛ (إذا جا‌ء رمضان فُتّحت أبواب الجنة، وغُلّقت أبواب النار، وصُفّدت الشياطين) واتە؛ کاتێک کە ڕەمەزان دێت، دەرگاکانی بەھەشت دەکرێنەوە و دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن و شەیتانەکان کۆت دەکرێن.
مانگی موباره‌کی ره‌مه‌زان له سه‌رجه‌م رۆژووانان پیرۆز بێت.