زەریف: ترامپ نە لە مێژوو تێ دەگات نە خەلکی ئێرانیش دەناسێ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : قسەی ناژیرانە وبێ بایەخەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران نیشانی دا ، ناوبراو نە تەنیا سەری لە مێژوو دەرناچێ بەڵکوو گەلی ئێرانیش ناناسێ.
محەمەد جەواد زەریف، وە زیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی پاکستانی کردووە ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ ئێرنا لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی ناژیرانەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە گەلی ئێرانی بە تیرۆریست زانیبوو، وتی : ئەگەر کەسێک تیرۆریست بێت ئەوە خودی ترەمپیە کە تووشی تیرۆریزمی ئابووری بوە.
زەریف بەراگەیاندنی ئەمەی ئێران وەک هەمیشە لە ڕیزی یەکەمی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دایە، وتیشی: داکۆکی کردنی ئێران لە خەڵکی ئێراق و سوریا لە بەرامبەر تیرۆریسم لە لایەن ئەم گەلانە ڕێزی لێ گیراوە و ئەمەش ڕاستییەکە کە هەموواان دانی لەسەر دادەنێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە قسەکانی پڕکێشانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ترەمپ ، لەمەڕ ئەوەی کۆتایی ئێران دەبینێ ، وتیشی ک ئێران هە زاران ساڵ هەر بووە و هەر دەبێ و کاربەدەستانی ئەمریکایی وەک وڵاتێکی تازە پێگەیشتوو ناتوانن ئاوا سەبارەت بە ئێران قسە بکەن.
زەریف وتی : قسەکانی ترەمپ و هاوکارەکانی جارێکی تر نیشانی دا ئیدیعای ئەوان سەبارەت بە داکۆکی کردن لە گەلی ئێران، درۆ و دەلەسەیە.
محەممەد جەود زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی وتووێژەکانی ئاسیایی ، شەوی هەینی گەیشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا و سەرۆکی پەرلەمانی نەتەوەیی پاکستان بەشێوەی جیاجیا، دیدار و وتووێژی کردووە.