جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان
جێژنی ره‌مه‌زان یه‌کێک له‌و دوو جێژنه گهورەیه له سوننه‌تی ئیسلامیی دا که له‌باره‌یه‌وە زۆرێک حه‌دیس و ریوایه‌ت باسکراوه.
موسوڵمانانی رۆژووگر که له مانگی ره‌مه‌زاندا به رۆژوو بوونە و خۆیان بواردووه له خواردن و خواردنه‌وه و زۆرێک له کاره مهباحهکانی دیکه، ئێستاکه پاش تێپه‌ربوونی مانگی ره‌مه‌زان و له یه‌که‌م رۆژی مانگی شه‌وال جه‌زا و پاداشتی خۆیان له خوداوه‌ند داوا ده‌که‌ن، جه‌زا و پاداشتێک که خوداوه‌ند خۆی به‌ڵێنی پێداون.
رۆژی یه‌که‌می مانگی شه‌وال به‌مهۆیه وه‌ک جێژنی ره‌مه‌زان راگه‌ینراوه که له‌و رۆژه‌دا، فه‌رمانی نه‌خواردنه‌وه و نه‌خواردن هه‌ڵده‌گیردرێ و ده‌رفه‌ت دراوه بۆوه‌ی ئیمانداران له‌و رۆژەدا ئیفتار بکه‌ن و فیتر و فتور به واتای خواردن و خواردنه‌وه و، سه‌ره‌تای خواردن و خواردنه‌وه‌شه پاش ماوه‌یه‌ک نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه.به سه‌ره‌تای خواردن و خواردنه‌وه ده‌ڵێن ئیفتار و لهمرووهیه که پاش کۆتایی رۆژ و کاتی رۆژائاوا بوونی شه‌رعی له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا،مرۆڤ ئیفتار دەكات واته ئیزنی خواردنی پاش خۆبواردن له خواردن ده‌ده‌رێتێ .
ئهمیرهلمۆئمنین عه‌لی (ع) له یه‌کێک له جێژنه‌کانی مانگی ره‌مه‌زان خوتبهیهکیان خوێندووەتەوه و فه‌رموویانه؛ ئه‌ی خهڵکینە! ئه‌م رۆژه رۆژیکه که چاکه‌کاران له‌ودا پاداشت وه‌رده‌گرن و زیانکاران و به‌دکاران له‌ودا هیوابڕاو ده‌بن و ئه‌وه‌ش زۆر له رۆژی قیامه‌ت ده‌چێ، که‌وایه به جێهێشتنی ماڵه‌کان و چوون به‌ره‌و شوێنی نوێژی جێژن چوونه ده‌ر له قه‌بر و وه‌رێکه‌وتن به‌ره‌و په‌روه‌ردگار وه‌بیر خۆتان بێننه‌وه و به راوەستان له جێگای نوێژكردن، راوه‌ستان له به‌ردەم په‌روه‌ردگار وه‌بیر خۆتان بێننه‌وه و به گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌کان گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌وه به‌هه‌شتی به‌رین وه‌بیر بێننه‌وه.
ئه‌ی به‌نده‌کانی خودا که‌مترین شتێک که ده‌درێ به ژنان و پیاوانی رۆژووگر ئه‌وه‌یه که فریشته‌یه‌ک له دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا بانگەوازتان بۆ دەكات و ده‌ڵێی؛'جا مزگێنی له ئێوه، ئه‌ی به‌نده‌کانی خودا که گوناهه‌کانی پێشووتان بەخشراوە، که‌وایه له بیری داهاتووی خۆتاندا بن که چۆن پاشماوه‌ی ژیانتان تێپه‌ر بکه‌ن'.
له سه‌حیفه‌ی سهجادیهش دۆعایه‌ک له ئیمام سه‌جاد(ع) به بۆنه‌ی ویداع وماڵئاوایی له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زان و پێشوازیی له جێژنی ره‌مه‌زان هاتووه كە ناوەڕۆكەكەی باس لەوە دەكات كە؛ په‌روه‌ردگار!
درودو سەڵهوات بنێره بۆ محه‌ممه‌د و ئالی محه‌ممه‌د و سەختیەكانی ئێمه له‌و مانگه‌دا قه‌ره‌بوو کهرەوه و رۆژی فیتر بۆ ئێمه بکه به جێژنێکی موباره‌ک و پیرۆز و ئه‌و رۆژە بکه به باشترین رۆژی ئێمه و له‌و رۆژه‌دا زیاتر لێمان خۆش بە و گوناهه‌کانمان پاک كەرەوەل‘ئەی خوداوه‌ند لێمان خۆش به له‌وه‌ی که به نهێنی و به ئاشکرایی تاوانمان کردووه.
جێژنی ڕەمەزان لە هەموو خوشك و برایانی بڕوادار پیرۆزبایی دەكەین.