ڕۆحانی: ئەگەر ئەمریکا لە ئاگر دەترسێ، باهەڵینەگیرسێنی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان ، بەرجامی بە قازانجی هەموو نەتەوەکان ، ناوچە وجیهان زانی ووتی: ئەگەر ئەمریکا لە ئاگر دەترسێت ، هەڵینەکات ،و پەسەن کراوی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان جێ بەجێ بکات.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت بە ئاماژەدان بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئەمە لە ئێران خەریکی کایە کردن بە ئاگرە وتی: ئەمریکیەکان یەک ساڵە یاری کردن بە ئاگریان لە ناوچە دەس پێکردووە ولە حاڵێکدا کە لە دووی ئاگرنانەوەن ، دەڵین یاری لەگەڵ ئاگر مەترسیدارە. ڕۆحانی بە راگەیاندنی ئەمەکە لایەنەکانی ئێران لە بەرجام بەردەوام خەریکی ڕاسپیری بە ئێرانن بۆ مانەوە لە بەرجام وتی: ئەگەر لایەنەکانی ئێران لە بەرجام وادە وبەڵێنەکانی خۆیان جێ بەجێ نەکەن، کۆماری ئیسلامی هەربەو جۆرە کە پاس ئەمەیش ڕایانگەیاندووە ،ڕێک لەسەر شەست ڕۆژ کاروکردەی دوایی ئەنجام دەدات. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە تێپەڕێنی ئێران لە ئاستی دیاری کراوی ٣٠٠ کیلوگرام بۆ پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە بەرجام ڕایگەیاند : ئەگەر لایەنەکانی بەرانبەر بگەڕنەوە سەر وادەو بەڵێنەکانی خۆیان، گەڕانەوەی ئێران بۆ ناودۆخی ڕێککەوتن هەرچی خیراتر ئەنجام دەبێت. ڕۆحانی بە ڕەخنە وگازەندە لە ئاکاروڕەفتاری دووفاقانەی ئەمریکا وئوروپا لە بەرجام ڕایگەیاند : ئەگەر بەرجام ڕێککەوتنێکی باشە، بۆچی ئوروپا وئەمریکا وادەو بەڵێن وئەرکەی خۆیان لەم ڕێککەوتنە جێ بەجێ ناکەن وئەگەر ئەم رێککەوتنە خراپە، بۆچی کاتێک کە ئێران دەێهەوێ بەپێی ڕێککەوتن بەشێک لە وادەو بە ڵێنەکانی خۆی جێ بەجێ نەکات ، لە دونیا هات وهاوار دەکەن؟ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئینستێکسی تەنیا کردەوەیەکی نومایشی زانی وتی: بەرپرسانی ئوروپایی تەنانەت بەوشتانەی کە لە ئێڕان لەم ماوەیە بۆ چارەسەر کرانی گیرەوکێشەکان بەڵینیان داوە وڕاسپێریان کردووە، بە جێ نەهێناوە. ڕۆحانی هەروەها ە ئاماژبەدان بە ساڵوگەڕی پەلاماری پاپۆڕی ئەمریکایی ڤینسنس بۆسەر فڕۆکەی موسافیر هەڵگری ئێران لە سێهەمی ژوییە ی ١٩٨٨ وتی: پەلامار بۆ سەر فڕٶکەی موسافیر هەڵگری ئێران پێشانی دا کە تاوان ئەنجام دان بۆ ئەمریکیەکان زۆرهاسانە .