ته‌مووز 04, 2019 17:08 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران: ستراتژیای «خۆڕاگریی چالاک» بەرپەرچ دەرو دژەژاری ھەموو ھەڕەشەو مەترسییەکە

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: «دیپلۆماسی»و «گەستن» بژاردەگەلێکی یەک نەگرن کە بەس لە قوتابخانەو ڕوانگەی ترامپیزمەوە مانا دەبەخشن.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە لە توییتێڕدا وتەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی لە بارەی ھەنگاوی دووھەمی سوک کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ھەڕەشەیەکی تازە لێک دایەوەو بانگەشەی کرد کە ئەم ھەڕەشەیە بۆی ھەیە لە ئەنجام دا بەرۆکی خودی ئێران بگرێت.

«کەیوان خوسرەوی» وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەکەی ئەم دواییەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەمریکا بەرلەمە بە ستراتژیای یەک لایەنە خوازانەو کشانەوەی لە پەیمانە نێونەتنەوەییەکان، لۆژیکی دیالۆگ و دیپلۆماسیی گەستووەو ئاسایشتی جیھانیی  خەوشاندووە.

خۆسرەوی وتیشی: چل ساڵە کە ئەمریکا گەلی ئێرانی گەستووە، کەچی دژەژاری «خۆڕاگریی چالاک» ھەروا ئێرانی ئیسلامیی لە سەر پێ ڕاگرتووەو بەو پەڕی ھیوادارییەوە بەرەو پێشەوەی دەبات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو  وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و وەدی نەھاتنی بەڵێنەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانە ئابوورییەکانی ئەو ھەنگاوە نایاساییەی واشێنگتۆن، پێی داگرت: ئێران لە ڕۆژی حەوتی ژوئیە(١٦ی پوشپەڕ) کە دەرفەتی شەست ڕۆژەی تاران بە ئەورووپا کۆتایی پێ دێت، ئاستی پیتاندنی خۆی بە ھەر ڕادەیەک کە پێویست بێت بەرز دەکاتەوە.

بە پێی بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ڕێککەوتنی بەرجام، ئەگەر بێتوو لایەنی بەرامبەر پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، ئێران بۆی ھەیە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی بە شێوەیەکی گشتی و یان ورد ھەڵپەسێرێت.

بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.

سەرپەیڤ