وتەبێژی دەوڵەتی ئێران : تاران ئامادەی دانوستانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i367080-وتەبێژی_دەوڵەتی_ئێران_تاران_ئامادەی_دانوستانە_لەگەڵ_وڵاتانی_ناوچەکە_بۆ_دابین_کردنی_ئاسایشتی_کەنداوی_فارس
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2019 13:01 Asia/Tehran
  • وتەبێژی دەوڵەتی ئێران : تاران ئامادەی دانوستانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆز.

«عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە ئاسایشتی ڕێگا ئاوییە ئابووری و یازرگانییەکانی ناوچەکە دابین بکات.

ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بە مەبەستی توندکردنەوەی گوشاری سەر ئێران، ئامادە بوونی سەربازییانەی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس پەرە پێ داوەو ھاوڕێ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی لەوانە بریتانیا خەریکی ورووژاندن و ئانتریک کردنە.

ئەمریکیەکان ھەر لەم ئاراستەیەدا ڕایانگەیاندوە کە بە نیازی پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی سەربازین لە کەنداوی فارس دا.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە بارەی ھۆی پەک کەوتنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان لە سوچیش دا وتی: ھۆکاری ئەم پەک کەوتنە بۆ بابەتگەلی تەکنیکی دەگەڕێتەوەو ھەر سێ وڵاتەکە کۆکن لەسەر بەرپا کردنی ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکی دیکە دا.

کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وڵاتانی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان بڕیار وابوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە سوچیی ڕووسیا بەڕێوە بچێت.