ئاب 28, 2019 21:08 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: گەلی ئێران بە یەکگرتن و خۆڕاگری لە شەڕی ئابووری دا سەر دەکەون

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: جەماوەری ئێران بە یەکگرتن و خۆڕاگری لە شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر دەکەون.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پانزەھەمین فستیڤاڵی شەھید ڕەجایی لە تاران ، بە دەربڕینی ئەمەی کە ناحەزان و دوژمنان بەردەوام بە نیلزی زەبر وەشاندنن لە گەلی ئێران، وتیشی: شەڕی ئابووریی دوژمنان، بە فەتح و سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی پێ دێت.

«حەسەن ڕۆحانی» بە تیشک خستنە سەر ئەمەی کە دەوڵەتی ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانی دوژمنان ئەوپەڕی توانایی خۆی بەکار ھێناوە، وتیشی: ھاوڕەوتیی دەوڵەت و گەلی ئێران بووەتە ھۆی سەرکەوتنی  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکاندا.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی و شەڕی ئابووری دژی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە کە لە ڕێگای بەکارھێنانی ئەوپەڕی گوشار، ئامانجەکانی لە ھەمبەر ئێران  مسۆگەر بکات، کەچی لەگەڵ خۆڕاگریی گەلی ئێراندا بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو زۆرێک لە وڵاتان لەوانە ڕووسیا، چین،ھیند، عێراق و تورکیا  ڕایانگەیاندووە کە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران پەیڕەو ناکەن و لە سەر ئاڵو وێری بازرگانیی خۆیان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن. کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکو یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری ڕۆڵێکی کاراو سەرەکیی لە بەرپەرچ دانەوەی پیلان و ھەنگاوەکانی تەوەرەی ئەمریکی زایونی لە ناوچەکەدا ھەیە.

 

سەرپەیڤ