ئه‌یلوول 01, 2019 16:38 Asia/Tehran
  •  ئێران بوردمانی گرتووخانەی یەخسیران لە پارێزگای

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی سەبارەت بە بوردمانی گرتووخانەی یەخسیران لە پارێزگای زوماری یەمەنی کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس ئیدانە کرد .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیدارەی گشتیی  هەواڵدەری  و کاروباری  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوە    سەید عەباس  مووسەوی  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە  بە وتنی ئەوەی  کە  گرتووخانەی  یەخسیرانی  پارێزگای  زومار  لە لایەن  حەشیمەتی خاچی سوورەوە  ناسراوە  و نوێنەرانی  ئەو حەشیمەتەش چەن جار    سەردانی  ئەو  شوێنەیان کردووە  وتیی  بوردمانی  گرتووخانەی  یەخسیران نوێترین  جەنایەتی  جەنگی  هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی  عەرەبستانی سەعوودی  لە یەمەنە  و لاپەڕەیەکی دیکە  لەسەر جەنایەتی  دەسدرێژکارانە . وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران  بە  دەربڕینی  پەژارەی  خۆی   لە جەنایەتەکانی نوێ  عەرەبستان  لە یەمەن  وتیشی : ئ ەو جەنایەتگەلە  بە گەکگەلی  ئەمریکایی  و  بڕێک  لە  وڵاتانی     ڕۆژئاوایی لە لایەن   دەسدرێژکارانی  سەربازی بۆ سەر یەمەن  بە دی  دێت و بێ گوکان  خەڵکی یەمەن  ئەو وڵاتانە  بە  شەریک  و وڵامدەری  ئەو جەنایەتگەلە  دەزانن . بە پێی  ئەو  ڕاپۆڕتە  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  هاوپەیمانی س ەعوودی  شەوی  یەکشەمە  پارێزگای زومار بۆ وێنە  گرتووخانەی  یەخسیرانیان  ناس کرد و بوردمانیان کرد  کە بە پێی  ڕاگەیندرانی  کاربەدەستانی یەمەنی  لانیکەم  50  کەس  لە یەخسیران  کوژران و نزیکەی  100  کەسیش   بریندار بوون.

سەرپەیڤ