ئه‌یلوول 18, 2019 16:59 Asia/Tehran
  • زەریف: سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا بێ ئاکام بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران بەپێداگری لەسەر بێ ئاکام بوونی سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی وتی: ئەو سیاسەتە هەروا بەردەوامە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی پەنجاو دووهەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکێتی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا(ئا سە ئان) لەتاران، لە نێو کۆڕی پەیامنێراندا بەئاماژە بە تۆمەت پاڵدانی ئەمریکییەکان لە ئێران لەمەڕ پرسی یەمەن، وتی: ئەمریکییەکان لەجیاتی تۆمەت پاڵدانە ئێران، ئەو تاوانکارییانەی دژ بەگەلی یەمەن ئەنجام دەگرێ، تاووتوێ بکەن.

زەریف بەپێداگری لەسەر پێویستیی کۆتایی شەڕ لە یەمەن وتی: تەنیا ڕێگای چارەسەریی قەیران لە یەمەن، کۆتایی شەڕەو ئێران چەندین جار ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە دەتوانێ لەوبارەوە یارمەتیدەر بێ.

یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی شەممە لە وەڵامدانەوە بە تاوانکاریی هاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن، بە دە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆماڵی، پاڵاوتگەکانی "بقیق" و"خریس" سەربە بەشگەی نیشتمانیی نەوتی عەرەبستان"ئارامکۆ"ی پێکا.

پاش ئەو هەڵمەتە، "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هەڵمەتی ناوبراو لە چوارچێوەی مافی ئاسایی و ڕەوای یەمەنییەکان و لە وەڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار و گەمارۆی پێنج ساڵانی یەمەن ئەنجامی گرتووە. بەڵام ئەمریکییەکان بەدووپات کردنەوەی ئیدیعا وبانگەشەی پڕووپووچ لەدژ ئێران، ئیدیعایان کردووە، تاران دەوری بووە لە هەڵمەتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سەعودی.

سەرپەیڤ