ئه‌یلوول 22, 2019 19:09 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دووشەمە دەچێتە نیویورک

سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری کردن لە حەفتاو چوارەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سبەینێ دووشەمە سەردانی نیویورک دەکات .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  پەروێز  ئیسماعیلی  جێگری  پەیوەندیەکان و زانیاری گەیاندنی  نووسینگەی  سەرۆک کۆماری  ئیسلامی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  وتی حەسەنی ڕوحانی  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سەفەرەدا جگە  لە وتاردان لە کۆگەی گشتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە گەڵ بەڕێوەبەرانی باڵا و بلیمەتانی مێدیایی بەشداربوو  لە نیویورک  و کۆمەڵێک  بلیمەتانی  سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکاش ددیار و وتووێژ دەکات .  ئیسماعیلی هەروەها باسی کرد لە وتووێژی تایبەتی   سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ بڕێک لە مێدیا نێونەتەوەییەکان و بەڕێوە چوونی  کونفڕانسی هەواڵیی گشتیی  لە کۆتایی  سەفەرەکەیدا  و وتیشی :  ڕوحانی  لە سەفەریدا  بۆ بنکەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  سکرتێری گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوەکان و  بە ئەگەری زۆر بڕێک  لە سەروکانی  ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش  دیدار و وتووێژ  دەکات .

سەرپەیڤ