ئه‌یلوول 25, 2019 20:42 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران قەت لەگەڵ دوژمنێک دا کە بە نیازە بەچەکی ھەژارکردن و گوشارو بایکۆت ئێران بەچۆکدا بێنێ، دانوستان ناکات

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەت و گەلی ئێران ساڵ و نیوێکی ڕەبەق لەژێر توندترین بایکۆتەکاندا خۆڕاگرییان نواندووە، وتیشی: ئێران قەت لەگەڵ دوژمنێک دا کە بە نیازە بەچەکی ھەژارکردن ، بایکۆت و جەردەیی نێونەتەوەیی وڵاتەکەمان بەچۆکدا بێنێ، دانوستان ناکات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە حەفتاوچوارەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە ھێنانە ئارای ئەمەی کە ئێران سەرباری کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و بێ بەڵێنیی ئەورووپییەکان لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان ھەروا پابەندی جێبەجێ کردنی تەواوی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی بووە، وتیشی: لە ئێستادا ئەوە بۆ ھەمووان سەلمێندراوە کە ئەمریکا پشتی لە بەڵێنەکانی کردووەو ئەورووپاش توانایی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی خۆی نییە.

ناوبراو جەختیشی کرد:ھەر بەوجۆرەی کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، تاکە ڕێگای دانوستان گەڕانەوە بۆ بەڵێنمەندییەکان و ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕۆژھەڵاتی ناڤین لە ئاگری شەڕوخوێنڕشتن ، دەست درێژکاری، داگیرکردن ، دەمارگرژیی ئایینی و فیرقەیی و توندئاژۆیی دا ھەڵدەکروزێت و گەورەترین قوربانیی وەھا دۆخێکیش ھەمان گەلی چەوساوەی فەلەستینە، وتیشی: ھەڵاواردن، دابڕکردنی زەوی و زار، شارۆچکەسازی و قەڵاچۆ لە فەلەستینی داگیرکراودا ھەروا بەردەوامە. گەڵاڵە داسەپێنراوەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لەوانە «سەودای سەدە»، دیاریکرانی بەیتولموقەددەس وەک پێتەختی ڕژێمی زایونی و لکاندنی بەرزاییەکانی جۆلان بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی دیکەوە بێ گومان بابەتێکی ھەرەس ھاتوو دەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئاسایشتی عەرەبستان بە کۆتایی ھێنان بە بەزاندنی سنورەکانی یەمەن مسۆگەر دەکرێت نەک بە بانگھێشتنی بیانییەکان، جەختی کرد: ئێران ئامادەیە بۆ چەسپاندنی ئاشتی ئەو پەڕی توانایی نیشتیمانی و وەجمەندیی ناوچەیی و دەستەڵاتی نێونەتەوەیی خۆی بەکار بێنێ.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پاراستنی ئاسایشت، ئاشتی و پاوەجێیی و پێشکەوتن لە ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆزی بە ئەرکی مێژوویی ئێران زانی و تەواوی ئەو وڵاتانەشی کە کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆزیان لە سەرە بۆ «ھاوپەیمانیی ھیوا_HOPE» واتە «داھێنانی ئاشتیی ھۆرمۆز_ Hormoz Peace Endeavor  » بانگێشتن کرد.

 

سەرپەیڤ